كۆبونەوەی هاوبەشەكانی IMS كۆتایی هات
AM:10:45:28/10/2019

میترۆ


كۆبونەوەی رێكخراوە شەریكەكانی رێكخراوی (International media support) ی دەنیماركی بە پێشكەشكردنی دیارییەكی رەمزی بۆ خانمانی میوان كۆتایی هات و بەڕێوەبەری سەنتەری مترۆیش سوپاسی بەشداربوانی كرد كە تونیان بە روحی یەك تیم گفتوگۆكان دەوڵمەند بكەن.


رێكخراوی International media support) IMS)، رێكخراوێكی دانیماركی قازانج نەویستە، كاردەكات بۆ پشتیوانی رێكخراوەكان، دامەزراوەكانی میدیای سەربەخۆ لەو وڵاتانەی دەربازیان بووە لە شەڕو ململانێی چەكداری. لە لایەن وەزارەتەكانی دەرەوەی وڵاتانی دەنیمارك، سوید، نەرویج، پاڵپشتی دارایی دەكرێت.


دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ سوپاسی ئامادەبوانی كرد ئامادەبوانی بەشداربووی كۆبونەوەكەی كرد رایگەیاند خۆشحاڵین كە ئێوەی هاوكار لە ئەڵمانیا و بەریتانیا و بەغداد و دەنیاماركیەوە هاتوون ئەزمونی خۆتان بۆ ئێمە بگوازنەوە،
ووتی" بەردەوام IMS هەوڵی پێشخستنی تونای هاوبەشكانی دەدات بەرەو نوێگەری"
هەروەها سەنتەری میترۆ دیاری رەمزی بەسەر خانمانی بەشداربووی كۆبونەوەكە دابەشكرد .


رۆژی هەینی ( 25 تشرینی یەكەم 2019) لە ئۆفیسی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی (ئوسامە هەباهبە)، بەڕێوەبەری بەرنامەكانی عێراق لە رێكخراوی IMS دەنیماركی، دكتۆر زاهیرە حرب مامۆستای میدیا لە زانكۆی سیتی/لندن، نجات عبدالحق بەرپرسی چاودێری و هەڵسەنگاندن لە رێكخراوی IMS، كۆبونەوەی هاوبەشەكانی IMS بە ورك شۆپێك دەستی پێكرد.


لەماوەی دوو رۆژی كۆبونەوەكە لە رێگای سكایپەوە هەریەك لە مالین بالم راوێژكار جیندەر لە IMS و مونا پور راوێژكاری جیندەر لە رێكخراوی IMS مستەفا محیی سەنوسەری مەدەی میسری، بەشداری كۆبونەوەكە دەكەن.


نوێنەری تۆڕ و رێكخراوەكانی: رێكخراوی ئەمەلی عێراقی، سەندیكای نیشتمانی، رۆژنامەنوسانی عێراق، تۆڕی رۆژنامەنوسانی بنكۆڵكاری عێراق NIRJ، گۆڤاری ژن، سەنتەری نایا بۆ راهێنانی میدیا NAYA، بورج بابل، گروپی رۆژنامەنوسانی موصل، بەشداربوون.


كۆبونەوەكە بۆ هاوكاریكردنی شەریكەكانی IMS بوو، بۆ فراوانكردنی پانتایی كاری میدیاییە بۆ جۆری كۆمەڵایەتی، رەهەندە یاساییەكانی مافەكانی ئافرەتان و یەكسانی واقیع و ئالانگارییەكانی، جۆری كۆمەڵایەتی لە ناو رێكخراوە هاوبەشەكانی IMS، پیشخستنی سیاسەتی رێكخراوەكان لە بواری یەكسانی جێندەری، كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە پەیڕەوی ناوخۆو بەرنامەی رێكخراوە شەریكەكان.