"سەبا" فڕیندراوە و داوای ئازادکردنی دەکرێت




میترۆ، KNN
كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، داوای ڕزگارکردنی سەبا مەهداوی چالاکەوانی کچی عێراقی دەکات کە شەوی رابردوو لە بەغدا فڕێندراوە.


 


كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق داوای لە حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان كردووە هەرچی زووە هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوە و رزگاركردنی كچە چالاكوانی مەدەنی، سەبا مەهداوی بخەنەگەڕ كە شەوی رابردوو لە شاری بەغدا لە لایەن گرووپێكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندراوە.


 كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت "داوا لە حكوومەت و هێزە ئەمنییەكان دەكەین هەرچی زووە هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوە و رزگاركردنی كچە چالاكوانی مەدەنی، سەبا مەهداوی بخەنەگەڕ كە شەوی رابردوو لە شاری بەغدا لە لایەن گرووپێكی چەكداری نەناسراوەوە رفێندراوە".




لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "داوا دەكەن، بە زووترین كات چارەنووسی كچە چالاكوانە رفێندراوەكە ئاشكرا بكرێت، هەروەها رێوشوێنی پێویستیش بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، چالاكوانان، راگەیەندنكار و رۆژنامەوانان بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رووبەڕووی رفاندن نەبنەوە لە بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشوور".


AM:11:19:04/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌