ئه‌ڵمانیا داوا له هاوڵاتیانی كورد ده‌كات سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن
میترۆ، میلله‌ت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌رباره‌ی سه‌ردانیكردنی توركیاوه هۆشداری ده‌داته كوردانی وڵاته‌كه‌ی و ئاشكرای ده‌كات، توركیا زانیاری له‌سه‌ر چالاكوانه كورده‌كان كۆكردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان له كاتی چوونیان بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وه‌ك خه‌مخۆرییه‌ك بۆ په‌نابه‌ره كورده‌كانی نیشته‌جێی وڵاته‌كه‌ی، داوای كردووه سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن".
ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه كه تیایدا هاتووه "توركیا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانه كوردانه كۆكردووه‌ته‌وه كه نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیان و له دژی هێرش و داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تائێستا توركیا 14 هاوڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیای ده‌ستگیركردووه كه سه‌ردانی توركیایان كردووه".
PM:12:08:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه