کەناڵی‌ زار داخر




میترۆ، سپی‌ میدیا 
کەناڵێکی دیاری کوردی داخرا و کارمەندێکی ئەو کەناڵەش دەڵێت "چەند مانگێکە موچەمان وەرنەگرتووە".


کەناڵی زار تیڤی کە کەناڵێکی ناوخۆییە داخرا بە وتەی کارمەندێکی ئەو کەناڵەش "خاوەنی کەناڵەکە پارەیەکی زۆری کرێی شوقە و میکس میدیا قەرزدارە".


ئەو کارمەندە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە "سپی" ڕاگەیاند "پێیان ڕاگەیاندوین کە کەناڵەکە دادەخرێت و موچەی چەند مانگێکیشمان وەرنەگرتووە و نازانین چارەنوسی ئەو موچانە چی لێدێت".


ئەو کارمەندە نیگەرانی خۆشی نیشاندا لەوەی کەناڵە کوردیەکان مامەڵەیەکی نەشیاو لەگەڵ کارمەندەکانیان دەکەن و کەی بیانەوێ لە کار دەریان دەکەن.


کەناڵی زار تیڤی کەناڵێکی ناوخۆییە و لەسەر سیستمی میکس میدیا پەخشی هەبوو.



PM:12:36:04/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌