سێ به‌رهه‌می نوێی ستران عه‌بدوڵڵا بڵاوده‌بێته‌وه
میترۆ، PUKmedia
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند: سێ كتێب له‌بواری ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نووسی بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ستران عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmdia ی ڕاگه‌یاند: بۆ كسێك كتێب كه سێ كتێب به‌ناوه‌كانی" چۆن ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه ده‌رده‌كه‌یت" و" سۆسیال میدیا و ده‌سته‌خۆشكه‌كانی" و " گه‌ڕان به دوای حه‌بی ئه‌سپریندا له خۆده‌گرێت چاپ كردووه و به‌منزیكانه له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران.
ستران عه‌بدوڵڵا وتیشی: ئه‌م سێ كتێبه ئه‌زموونی نزیكه‌ی 27 ساڵ كاركردنه له بواری ژینگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا به تایبه‌تی له‌بواره جیاجیاكانی ڕۆژنامه‌دا.
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتیشی: ئه‌م كتێبانه ته‌نها ئه‌زموونی شه‌خسی من نییه،به‌ڵكوو ئه‌زموون ئه‌و هاوڕێ و هاوكار و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێكه‌وه كارمان كردووه له بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسیدا.
وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ئێستا له‌بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ن زیاتر تیۆری و سه‌نگین و شایه‌نی به مه‌رجه‌عدانانن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی من مه‌عاناتی ڕۆژانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌گێڕنه‌وه كه چۆن بتوانی ڕۆژنامه ده‌ربكه‌ی.
له كۆتاییدا ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه من مامۆستا نیم و خه‌لف و وه‌ستایه‌كم له گۆڕه‌پانه‌دا كه ویستوومه شتێك بخه‌مه سه‌ر شتێك و هیوادارم بۆ ئه‌وانه‌ی كه تازه هاتوونه‌ته بواری ڕۆژنامه‌نووسی به‌هره سوودی هه‌بێت.
PM:02:31:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه