توانا ئه‌مین له‌سه‌ر ره‌خنه گرتن له نوسینه‌كانی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دوو نوسه‌ر تۆمار ده‌كات
میترۆ
هەردوو نووسەر و رەخنەگری گۆڤاری شیعر، كە گۆڤارێكی رەخنەییە و تا ئێستا(8) ژمارەی لێدەرچووە، (زانیار محەمەد و ئارام سدیق) پاش ئەوەی یەكی وتارێك لەسەر خراپی نووسینەكانی نووسەر (توانا ئەمین) دەنووسن و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، ناو براویش سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
ئەمڕۆ 4ی تشرینی دووهه‌می 2019، هەردوو نووسەرەكە له‌سه‌ر سكاڵای توانا ئه‌مین دەچنە بنكەی پۆلیسی (ئیبراهیم ئاحمەد) و پاش ئەوەی وته‌یان لێوەردەگیرێت بە كەفالەتی(300)هەزار ئازاد دەكرێن.
هاوكات نووسه‌ر و وه‌رگێر كه‌ریم په‌ڕه‌نگ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌خنه له‌سه‌ر سكاڵا تۆمار كردنه‌كه‌ی توانا ئه‌مین ده‌گرێت و ده‌نوسێت: من نازانم (ئارام سدیق) و (زانیارمحەمەد) چی‌یان لە بارەی ئەدەبی (توانا ئەمین)ەوە نووسیوە، ئەمڕۆ خوێندمەوە کە سکاڵای یاسایی لە سەر (ئارام) و (زانیار) تۆمار کراوە و بە کەفالەت ئازاد کراون.
ده‌شنوسێت" جێگای ئەدەب و هەڵسەنگاندنی ئەدەب دادگا نییە". ئەدەب چێژە، چێژەکان جیاوازن، ئەوە ئەدەبەی خوێنەرێک یان ڕەخنەگرێک بە بەرزی دەزانێت بۆ خوێنەر یان ڕەخنەگرێکی دیکە ئەدەبێکی نزم و ساکارە، دادوەر بە چی مادەیەکی یاسا دەتوانێت دادگایی چێژ بکات.
كه‌ریم په‌ڕه‌نگ له نوسینه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه" هیچ دەقێک و هیچ نووسەرێک لە سەرووی ڕەخنەوە نییە، هەموو کەسێک دەتوانێت دەقێک بە بەرز و داهێنانێکی گەورە بزانێت، هەموو کەسێکیش دەتوانێت دەقێک یان نووسەرێک یان بە سادەنووس و ساکار لە قەڵەم بدات".
هه‌ر له‌و نوسینه ره‌خنه‌گرانه‌یه‌شیدا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه، هەموو نووسەرێک دەتوانێت داکۆکی لە خۆی بکات و ئەگەر خوێنەرێک یان ڕەخنەگرێک بە هەڵە دەزانێت، دەتوانێت وتارێک بنووسێت و بڵێت، دەقەکانی من پیرۆزن و لەوە بەرزترن کە لێی تێگەیشتوون.
نوسه‌ر كه‌ریم په‌ڕه‌نگ ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو كه" من دەزانم هەموو پارێزەرێک مادەیەک لە یاسا دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی خەڵکی پێ بدرێتە دادگا، بەڵام هیچ پارەزێرێک و تەنانەت دادوەرێکیش ناتوانێت کەس دەمکوت بکات".
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ره‌خنه ده‌گرێت و ده‌ڵێت" ئەمە ڕێگەیەکی زۆر هەڵەیە، ئیتر مرۆڤ نەتوانێت بۆچوونی خۆی تەنانەت لە بارەی ئەدەبیشەوە دەرببرێت".
لەماوەی رابردوودا هەردوو نووسەر (زانیار محەمەد و ئارام سدیق)، یەكی وتارێك لەسەر خراپی ئەدەبی توانا ئه‌مین دەنووسن، به ئەدەبێكی كرچوكاڵ و زڕو بازاری ناو ده‌نێن و پێیان وایه كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەدەبی جدی.
ئه‌و سكاڵایه‌یی هه‌ردوو نووسه‌ر زانیار محه‌مه‌د و ئارام سدیق له‌سه‌ریان تۆماركراوه مادەی خراپ بەكار هێنانی مۆبایله.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەمجارە نووسەری رەخنەگری دەقی ئەدەبی، لەسەر رەخنە لە دەق، داوای یاساییان لەسەر تۆماربكرێت و لەسەر بەرگریكردن لە ئەدەبی جددی و رەخنە گرتن لە ئەدەبی ناجددی بدرێنە دادگا.
PM:05:48:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه