دوێنێ ٩ کەس لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد کوژراون
میترۆ، ئاوێنه
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، "ژمارەی ئەو كەسانەی كە دوێنێ دووشەمممە بەهۆی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشانەكانی شاری بەغدا كوژراون بەرزبووە بۆ نۆ كەس".
لە سەرچاوەیەکی تەندرووستی، باسی لەوە كرد كە دوێنێ دووشەممە بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و گوللـەی پلاستیكی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكانی شاری بەغدا، نۆ كەس كوژراون و ٤٠ی دیكەش برینداربوون.
هاوکات بە وتەی سەرچاوەكە، ژمارەیەك لەو كەسانەی كوژراون هۆكارەكەی بۆمبی گازی فرمێسكڕێژبووە كە بەر سەریان كەوتووە.
عێراق لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردووەوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە بەغدا و شارەكانی دیكەی باشوور بەخۆوە دەبینێت، سەرەتای خۆپیشاندانەكان كە لەیەكی تشرینی یەكەمەوە دەستی پێكرد ماوەی ھەفتەیەكی خایاند، دواتر لە ٢٥ی ھەمان مانگ جارێكی تر خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردەوە و تائێستا بەردەوامییان ھەیە.
داواكاری سەرەتای خۆپیشاندانەكان، باشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان، دابینكردنی ھەلی كار، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بوو، دواتر بەھۆی بەكارھێنانی زەبر و زەنگ لەبەرامبەریان و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران بەو ھۆیەوە، ئاستی داواكانیان گۆڕی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت.
لەبەرامبەردا حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی زنجیرەیەك بڕیاری بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی راگەیاندووە و بڕیاری لێپرسینەوەشی لەو كەسانە داوە كە بەرپرس بوون لە ئەنجامدانی توندوتیژی و بەكارهێنانی ھێز دژبە خۆپیشاندەران.
AM:11:35:05/11/2019
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه