هەواڵی ئازادکردنی کچە چالاکوانەکەی خۆپیشاندانەکانی بەغداد لەلایەن خانەوادەکەیەوە ڕەتکرایەوە
میترۆ، ناس كورد
خانەوادەی سەبا مەهداوی کچە پزیشک و چالاکوانەکەی خۆپیشاندانەکانی بەغداد ڕەتیدەکەنەوە کچەکەیان ئازادکرابێت داواشدەکە، چارەنوسی ئاشکرابێت و ئازاد بکرێت.
پاش ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئازادکردنی سەبا مەهداوی، پزیشک و کچە چالاکوانی نێو خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بڵاوبوەوە، یوسف مەهداوی برای کچە ڕفێندراوەکە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: “هیوادارم نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی سوپای ئەلکترۆنییەوە و هاوکاریان نەبن، چونکە ئەوانە دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن و پرسی ڕفاندنی سەبا بەلاڕێدا ببەن”.
ئەو برایەی سەبا ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “هەواڵی ئازادکردنی سەبا دوورن لە ڕاستییەوە و هێوادارین ئازادبکرێت و چارەنوسی ئاشکرا بکرێت”.
سەبا مەهداوی، خەڵکی شاری بەغدادە، بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕویکردە گۆرەپانی تەحریر، لەگەڵ هاوڕێکانی بوە ئەندامی تیمی تیمارکردنی بریندارەکانی نێو خۆپیشاندانەکان، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە لە گەڕەکی بەیاع سەربە ناوچەی کەرخی شاری بەغداد لە لایەن گروپێکی نەناسراوەوە ڕفێندراوە، چالاکوانانی مەدەنی نێو خۆپیشاندانەکانیش پەنجەی تۆمەت بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حکومەت درێژ دەکەن.
PM:12:03:05/11/2019
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه