باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كانی عێراق ده‌كات
میترۆ، K24
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، واشنتن به بایه‌خه‌وه له ره‌وشه‌كه ده‌ڕوان و به‌و په‌ڕی توانایه‌وه، پشتیوانی له ئاسایشی عێراق و گه‌شه‌پێدانی ده‌كات و به‌رگری له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات دژی گرووپه توندڕه‌وه‌كان و كاردانه‌وه‌شی ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زه‌فه‌ر به سه‌روه‌ری و دیموكراتییه‌تی عێراق به‌رن.
هه‌روه‌ها هاتووه: له كاتێكدا جیهان چاودێری رووداوه‌كانی عێراق ده‌كات، كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌تی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی به په‌له و به جدی وه‌ڵامی هاووڵاتیان بده‌نه‌وه، كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن. عێراق به سه‌ركوتكردنی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی هیچ داهاتوویه‌كی نابێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادی راده‌بڕین و به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كانی عێراقی كردووه.
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، پێویسته عێراقییه ئازادیخوازه‌كان خۆیان بڕیاری تایبه‌ت له باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن.
AM:10:45:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه