رۆیتەرز: لەماوەی دو رۆژی رابردودا 13 خۆپیشاندەر لەعێراق كوژراون
میترۆ
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەماوەی رۆژی دوشەممەو سێشەممەی ئەم هەفتەیەدا، 13 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كوژراون ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ دامركاندنەوەی ناڕەزایەتییەكانی دژبە حكومەت.
ئاژانسەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و پزیشكیی عێراقییەوە بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دوشەممە هەشت خۆپیشاندەر كوژراون، پێنج خۆپیشاندەری دیكەش لەماوەی شەو و سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممەدا كوژراون.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە لەماوەی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكاندا لە سەرەتای مانگی رابردوەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 كەس لەعێراق كوژراون.
AM:10:54:06/11/2019
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه