كۆتا ڕۆژی‌ دیداری‌ مێری





میترۆ
ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 6ی‌ تشرینی‌ دووهه‌می‌ 2019،  له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆتا رۆژی‌ دیداری‌ مێرییه‌.  


دیداره‌كه‌ به‌سپۆنسه‌ری‌ میدیای‌ كوردستان 24 و له‌لایه‌ن ئینستیتیوتی مێری ئەنجامدرا، هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و چه‌ندین به‌رپرسی‌ باڵای‌ عێراق و جیهان  و چه‌ندین رۆژنامه‌نووسان به‌شداریان تێداكرد. 


د. دلاوەر عەلادین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستا24 رایگەیاند، مەبەستمانە سیاستەمەدار و کاربەدەستانی ناوچەکە بە دیالۆگ بگەنە چارەسەر.


راشیگەیاند، مەبەستمانە کاربەدەستان لێرە باس لە هۆکاری ئاڵۆزیی و کێشەکان بکەن و هۆکار و چارەسەرییەکانی دەستنیشان بکەن.


ئاماژەی بەوەش دا، لە پانێڵی یەکەمی رۆژی‌ دیداره‌كه‌دا، باس لە دۆخی ئێستای عێراق كرا و دواتریش ئێستاش باس لە رۆڵی هێزە هەرێمایەتییەکان و دۆخی ئاوارەکان دەکەین.


سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری وتیشی، لە دیدارەکەدا باس لە رۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاڵۆزییەکانی ئێستا دەکرێت.


دیداره‌كه‌ دیداره‌كه‌ له‌ ژێر ناوونیشانی "كۆتاییهێنان بە جەنگ و بردنەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" به‌ڕێوه‌چوو. 


 



PM:01:02:06/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌