یەکێک لەدادوەرە کوردەکانی دادگاییەکەی سەدام سزا دراوە
AM:10:39:07/11/2019

میترۆ، زەمەن

حاکم شێخ لەتیف لەنوسینێکدا دەڵێت، بەداخەوە دادوەر ڕزگار حەمە ئەمین کە یەکێک بوو لەو دادوەرە کوردانەی سەدام حسێنی دادگایی کرد،  بەهۆی ناڕەزاییەکانی لەئەنجومەنی دادوەری سزا دراوە.


لەنوسینێکدا لەتیف شێخ مستەفا، لە لاپەڕەی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک بڵاویکردوەته‌وە، دادوەر رزگار محەمەد ئەمین کە ئەندامی دادگای تەمیزەو یەکێکە لە دادوەرە لێھاتووە پیشەییەکان لەسەر ئاستی کوردستان و ماوەیەکە ئەودادوەرە وەک ناڕازی بونێک لە کارەکانی ئەنجومەنی دادوەری، وەک ھەڵوێست وەرگرتنێک بایکۆتی دانیشتنەکانی دەستەی گشتی دادگای تەمیزی کردوەو تەنانەت داوای ئەوەی کردبوو بگوێزرێتەوە بۆ دادگاکانی حکومەتی فیدراڵ.


دادوه‌ر له‌تیف شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "رۆژی چوارشەممەی رابردوو واتە ھەفتەیەک پێش ئێستا سەرۆکایەتی دادگای تەمیزو ئەنجومەنی دادوەری بە نوسراوێکی نھێنی و تایبەت سزای ئاگادار کردنەوەی بۆ دەرکردوە لەسەر ئەو ھەڵوێستی‌ ناڕازیبونەی و دەڵێت، لەوە دەچێ دادوەری باش ئیتر لەکوردستان جێگای نەبێتەوە.