دوو کارمەندی پێشووی توویتەر بە سیخوڕیکردن بۆ سعودیە تۆمەتبار دەکرێن
میترۆ، رووداو
دوو کارمەندی پێشووی توویتەر بە سیخوڕیکردنی بۆ سعودیە تۆمەتباردەکرێن و ئەو دوو کارمەندە زانیاری کەسی بەکارهێنەرانی توویتەریان بۆ سعودیە بردووە.
دادگای سان فرانسیسکۆ لە ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە دوو کارمەندی پێشووی توویتەری بە سیخوڕیکردن بۆ سعودیە تۆمەتبارکرد.
ئەو دوو کارمەندە یەکێکیان ناوی ئەحمەد ئەبوعەمۆ هاووڵاتی ئەمریکایە و ئەوەی دیکەش ناوی عەلی ئەلزەبارەیە و خەڵکی سعودیەیە.
بەپێی گوتەی دادگای سان فرانسیسکۆ ئەو دوو کارمەندە لە ساڵی 2015 زانیاری کەسی شەش هەزار بەکارهێنەری توویتەریان بە سعودیە داوە، بەتایبەتیش ئەو کەسانەی لە رێگەی توویتەرەوە رەخنەیان لە حکومەتی سعودیە گرتووە.
AM:10:41:07/11/2019
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه