بەهۆی بڕینی ئینتەرنێتەوە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار زیان بە عێراق گەیشت




میترۆ، باسنیوز 
کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بە ئابووریی ئینتەرنێت زیانەکانی بڕینی ئینتەرنێت لە عێراق ئاشکرا دەکات.


کۆمپانیای (نێت بلوکس) لە راپۆرتێکدا، زیانەکانی بڕینی ئینتەرنێتی لە عێراق لە مانگی 10ـی 2019، گەیشتووەتە یەک ملیار و 358 ملیۆن دۆلار.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە، کە زۆرترین زیانی بڕینی ئینتەرنێت بەر بازرگانە سامان کەمەکان کەوتووە.


بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە، حکوومەتی عێراق بۆ ماوەی درێژی پچڕ پچڕ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی لە وڵاتەکەی، راگرت.


خۆپیشاندانەکانی عێراق لە رۆژی 2-10-2019ـەوە، لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری دەستیان پێ کردووە.


AM:11:56:07/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌