وتاری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ستیڤ فەیگن
وتاری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا ستیڤ فەیگن بەبۆنەی ڕاگەیاندنی کۆمەکی دارایی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوی سی دی ئۆو سەنتەری میترۆ بۆ ڕاھێنانی ١٠٠ ڕۆژنامەنوسی پێکھاتەکان
١١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٩
سوپاس بۆ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و سەنتەری میترۆ و ھەروەھا وەزیری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف و نەقیبی سەندیکا کاک ئازاد حەمەد ئەمین و میوانە بەڕێزەکان. زۆر خۆشحاڵم بە ھاوڕێیەتی کردنتان لە دەستپێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە.
حکوومەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی کۆمەکێکی دارایی بەبڕی ٩٤،٠٠٠ دۆلار بۆ ڕێکخراوی سی دی ئۆو سەنتەری میترۆ بۆ ئەوەی ڕاھێنانی پرۆفێشناڵ بە ١٠٠ ڕۆژنامەنوسی سەر بە پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق و کەرکوک و نەینەوا بکەن.
ئەم کۆمەکە یارمەتیدەر دەبێت لە دڵنیابوونەوە لەوەی کە ڕۆژنامەنوسانی پێکھاتەکان دەوڵەمەندکراون بە بنەما سەرەکیەکانی ڕۆژنامەگەری و کەرەستەی بنیادنانی پردی پتەوی پەیوەندی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگاو و حکومەتیان دەخاتە بەردەست .
ئەمە یەکێکە لەکارە ھەرەلە پێشینەکانی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئێمە پابەندین بە یارمەتیدانی ھەموو لایەک، بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پێکھاتەکانیشەوە، بۆ ئەوەی دەنگیان بیستراو بێت.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باوەڕی وایە کە ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی ھەر کۆمەڵگایەکی دیموکراسی.
لەکۆمەڵگای دیموکراسیدا ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێویستە بتوانن کار بکەن بە بێ سانسۆر، ترس لە تۆقاندن، ھەراسان کردن یاخود ھەڕەشە. ھەموو ڕۆژنامەنوسان مافی ئەوەیان ھەیە بۆچونەکانیان ئازادانە دەرببڕن بەبێ بوونی ترسی تۆقاندن یان ھەڕەشەی توندوتیژی وە یاخود سزادان و تۆڵەکردنەوە، ھەرچەندە ئەگەر بۆچوونی ڕۆژنامەنوسان ڕەخنەگرتن بوون لە حکومەت وە یاخود دەربڕی بۆچوونێک بوون کە جیاواز بوو لە بۆچوونی دەسەڵاتداران و حکومەت و پارتە حوکمڕانەکان و سیاسەتمەداران.
ھانی حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی دەدەین بۆ ھەڵگرتنی ھەنگاوی گرنگ لە پێناو پەرەپێدانی ژینگەیەک کە ڕۆژنامەنوسان بتوانن تیایدا ئازادانە و سەربەخۆیانە کار بکەن بە بێ بوونی ترس. ژینگەیەک کەھەموو کەسێک بە بێ لەبەرچاوگرتنی لایەنداری سیاسی و باوەڕیان بتوانن بۆچونەکانیان دەرببڕن، کە لە دەرئەنجامدا دەبێتە ھۆی ھێنانە کایەی کۆمەڵگایەکی شەفافترو و زیاتر نوێنەرایەتیکراو.
ھەروەک وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپایۆ گووتی، " بە پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی ئازاد، ھاوڵاتیان ھۆشیار تر دەبن و ھەروەھا چالاک ترو زیاتر تێکەڵکێشی پرۆسەی دروستکردنی بڕیار دەبن و وە دەتوانن باشترلە حکومەتەکانیان بپێچنەوە ."
باوەڕم وایە کاتێک زانیاری بەردەستە، کۆمەڵگا گەشەدەکات.
ئەمڕۆ ئێمە ڕێز لە ڕۆژنامەنوسان دەنێین، بەتایبەتی ئەوانەی لەم ڕاھێنانە سود مەند دەبن، وە ئەوانەی کە ژیانی خۆیان تەرخان کردووە، زۆرجار لە مەترسی گەورەش دا، بۆ پەرەپێدانی شەفافیەت و بەرپرسیاریەتی و بەردەست خستنی زانیاری. حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی ئەم جۆرە بۆچونانە دەکات.
ھیوادارین ئەم کۆمەکە داراییە پردێکی نوێ بێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و خەڵکی ھەرێمی کوردستانی عێراق.
سوپاس
PM:06:15:11/12/2019
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه