لێبووردنی نێودەوڵەتی: دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران ئهشكهنجه دهدرێن
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگهیاند:
" دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران لە گرتووخانەکاندا ئەشکەنجەدەدرێن و لە رەوشێکی خراپدا راگیراون".
لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راگەیهندراوێكیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، بە هەزاران کەس لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون کە لەناویاندا مێرمنداڵانی 15 ساڵیش هەن.
ئهوهشخراوهتهروو، ژمارەیەک لە رۆژنامهنووسان و خوێندکاران و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤیش لەناو دەستبەسەرکراواندان و هێزەکانی ئێران بەندکراوان بە تووندی ئەشکەنجە دەدەن.
ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە داوا لە سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەکات بەپەلە بڕیاری راگرتنی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان بدات و ئەو کەسانەی کە بەبێ هۆکار دەستبەسەرکراون، ئازادیان بکات.
هەر لە راگەیهندراوهكهی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوا لە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەردانی گرتووخانەکانی ئێران بکەن و چاویان بە دەستبەسەرکراوان بکەوێت.
AM:11:13:30/12/2019
ئهم بابهته 8
جار خوێنراوهتهوه