له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان رێكلام بۆ دهرمانێكی مەترسیدار دەکرێت
میترۆ، وێستگه نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی جۆری خۆراک و دەرمانی هەرێم زانیارییهك لهسهر دهرمانێكی مهترسیدار ئاشكرا دهكات، كه له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان رێكلامی بۆ دهكرێت ز دهرمانی دابهزاندنی كێشه.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پشکنینی جۆری خۆراک و دەرمانی هەرێم هاتووە: لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرهەمێک بەناوی ئەدیۆس Adios بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بانگەشەی سرووشتیبوونی بۆ دەکرێت، بەپێی رێکلامەکە بەرهەمەکە لەماوەی مانگێکدا 10 - 15 کیلۆ لە کێشی لەش دادەبەزێنێت.
دهشڵێت: "ئەو بەرهەمانەی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش رێکلامیان بۆ دەکرێت، بەدڵنیایی دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تیادایە، بۆ مەبەستی خێرا دابەزاندنی کێشی لەش".
له بارهی ماده مهترسیدارهكانهوه دهنووسێت:
1- سیبوتڕامین_Sibutramine
2- فینۆڵفتالین_Phenolphthaline
3- دایئەتیلپڕۆپیۆن_Diathylpropion
4- دایمەتیل ئەمیل ئەمین_DMAA
5- فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین _Fenfluramine & Dexfenfluramine.
ئهوهشی نووسیوه: دەرمانەکانی (فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین _Fenfluramine & Dexfenluramin) بەهۆی خراپی پڕۆفایلی سەلامەتییان کە دەبوونە هۆی تێکشکاندنی زمانەکانی دڵ (Heart valve damage) لە ساڵی 1990 لە بازاڕی دەرمان کشێندرانەوە.
ئهوهشی وتووه: ماددەی سیبوتڕامین دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و تێکدانی باری دەروونی بەکارهێنەر، لە ساڵی 2010 ەوە قەدەغەکراوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه: ماددەی فینۆڵفتالین دەبێتەهۆی شێرپەنجە، لە ساڵی 1997 ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت.
نموونەی ئەو بەرهەمانەی کە ماددەی مەترسیداریان تێدایە، وەک;
1. باسچی_Baschi
2. ئەیبی سلیم - AB- SLIM
3. ئەدیۆس - Adios
دواجار بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا دهكات هاونیشتیمانیان خۆیان لە کڕینی دەرمانی ساختە، قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک مەکەونە ژێر کاریگەریی رێکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سرووشتی، لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە.
PM:02:58:31/12/2019
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه