هونەرمەندێکی ناوداری کورد دەبێتە پێشکەشکاری کەناڵی NRT4
میترۆ، NRT4
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و بۆ یەکەمجار هونەرمەندێکی دیاری کوردستان دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەی ئێوارەی NRT4.
بەڕێوەبەری کەناڵەکە، خەبات نەوزاد ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە شەهرامی مەنسووری دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەی ئێوارەی NRT4.
شەهرامی مەنسووری هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە کە شارەزاییەکی زۆری لە ئەدەبی عیرفانیی و کلاسیکیدا هەیە.
ئێوارەی NRT4 بەرنامەیەکی هونەریی و کۆمەڵایەتیی ڕۆژانەیە کە لەسەر شاشەی کەناڵەکە پەخشدەکرێت و بینەرێکی زۆری هەیە.
PM:12:04:04/01/2020
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه