سەنتەری میترۆ: 231 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە





میترۆ، KNNC
لە ماوەی ساڵێکدا 231 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوس و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.


 


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی و ئامارەکانی ساڵی 2019 ی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئامارەکان لە ماوەی ئەو ساڵەدا، 231 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوس و دەزگاکانی راگەیاندن تۆمارکراوە.




هەروەها، 124 رێگری لە ڕوماڵی ڕۆژنامەنوسان کراوە و 43 ڕاگرتن و دادگاییکردنی ڕۆژنامەنوسان بەدەر لە یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی کراوە، هاوکات، 22 حالەتی لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی کردن و 20 حاڵەتی دەستبەسەرکردن و ڕاگرتن بەبێ بڕیاری دادگا، تۆمار کراوە.




هەر بەپێی ئامارەکان، 13 حاڵەتی لێسەندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی و 4 هێرش و تەشویشی ئەلیکترۆنی و ، 1 تەقەکردن لە ماڵی ڕۆژنامەنوس و یەک حاڵەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنوس تۆمارکراون.


PM:09:54:12/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌