وەزیری ناوخۆی عیراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی دوو رۆژنامەنوسەکەی بەسڕە ڕەوانەی شارەکە کرد



میترۆ، وێستگە نیوز 
وەزیری ناوخۆی عیراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی دوو رۆژنامەنوسەکەی بەسڕە پێکهێنا و ڕەوانەی ئەو شارەی کردن. 


یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی وێنەگر کە رۆژی هەینی لە کاتی کارەکەیاند لە شاری بەسرە کوژران ڕەوانەی ئەو پارێزگایەی باشوری عیراق کرد. 


لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا هاتووە، " وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی تایبەتمەندی تایبەتمەندی باڵای بەسەرپەشتی وەکیلی وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیسی و بە ئەندامی چەندین ئەفسەری لێکۆڵینەوە ڕاسپاردوە لێکۆڵینەوە لە کوشتنی هەردوو رۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەد و سەفا غالی بکەن"


وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، " وەزیری ناوخۆ فەرمانی بە لیژنەکە کردووە تا تەواوبوونی کارەکانیان لە شاری بەسرە بمێننەوە و نەگەڕێنەوە". 


ئێوارەی رۆژی هەینی ١٠ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێری کەناڵی دیجلە و سەفا غالی وێنەگر لە بـەسڕە کوژران.


ئەحمەد عەبدولسەمەد لە چەند کەناڵێکی عێراقی کاریکردووە  ڕۆژنامەوانێکی دیاری عێراقی بووە.


ئەحمەد لە کەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبی و الحدپ و العربیە کاری کردووە و دوا کەناڵیش کە کاری لێ کردووە کەناڵ الدیجلە بووە.


سەفا غالی، وێنەگری کەناڵی دیجلە بوو  و هاوکات کاری وێنەگریشی بۆ کەناڵێکی روسی دەکرد. 


PM:09:56:12/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌