هێزێکی زۆر رەوانەی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا کرا
میترۆ، K24
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، هێزێکی زۆر رەوانەی گۆڕەپانی تەحریر کراوە و بڵاوە بەخۆپیشاندەران دەکرێت.
راشیگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت تەواوی ئەو رێگایانە بکەنەوە کە ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندەران دایانخستوون.
لە ئێستاشدا، گۆڕەپانی خەلانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان کراوەتەوە کە ئەویش ماوەی چوار مانگە داخراوە.
PM:01:03:25/01/2020
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه