پێنج کەسی دیكە لە خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژران




میترۆ، K24
خۆپیشاندانی پچڕپچڕ لە عێراق بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانیش گەیشتە پێنج کەس.


سەرەڕای بەکارهێنانی توندوتیژی لە رادەبەدری هێزە ئەمنییەکانی عێراق، تا ئێستا خۆپیشاندانی پچڕپچڕ لە بەغدا و شارەکانی دیکە بەردەوامە و خەڵکی روودەکەنەوە گۆڕەپانەکان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووشدا، لە بەغدا سێ خۆپیشاندەر و لە زیقار دوو خۆپیشاندەر كوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.


لەلایەکی دیکەوە لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف رەتیکردەوە، نیازی هەبێت، بڵاوە بە خۆپیشاندان و مانگرتووەکان بکات.


قاسم نەزال، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرەش، بڕیاریدا بە ئازاد کردنی سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان.


هاوکات بەهۆی پشتگیریکردنی لە خۆپیشاندەرانی ناسرییە، نووسینگەی تایبەتی رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا ئەسعەد ناسری، بەرپرسی نووسینگەی رەوتەکە لە پارێزگای زیقار لە رەوتەکەی دەربکات.


AM:11:16:26/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌