هه‌ولێر: دیبه‌یتێك له‌سه‌ر ئازادی ئاین و بیروباوەڕ به‌ڕێوه‌چوو
AM:11:18:27/01/2020
میترۆ
سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ژن و نوێنەری سەنتەری میترۆ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌شداری‌ له‌ دیبه‌تێك كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئازادی ئاین و بیروباوەڕ. 


دیبه‌یته‌كه‌ له‌لایه‌ن کۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی و چەندین ھاوبەشێكی‌ رێکخرابوو.


ئاڤان فارس سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ژن و نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ له‌ شاری‌ هه‌ولبَر رایگه‌یاند: وەک رۆژنامەنووسیک کە بۆچوونەکانیشم نزیکە لە سیاسەتی کارکردنی سه‌نته‌ری‌ میترۆ، ھەمیشە باوەڕمان بە ئازادی بیرورادەربڕین و رێزگرتن لە رای جیاواز و پێچەوانە ھەبووە. 


وتی‌، ھاوکات بۆچوونەکانمان زیاتر لە بارەی رۆڵی میدیا بوو لە دروستکردن و بنیاتنانی خۆشەویستی و پێکەوەژیان، مرۆڤدۆستی، لە رێگەی بەرنامەو پرۆگرامەکانیان.


نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، گرنگە میدیا ھانی فراوانکردنی یەکترقبوڵکردن و یەکترویستی زیاتر بدات لەنێوان پێکھاتەو ئاین و ئاینزاکان لە ھەرێمی کوردستان، ھاوکات لەگەڵ ئەوەش نین رۆژنامەنووسان ببنە قوربانی بیری بەرتەسکی ئایدۆلۆژیا و بۆچوونی کەسی، سووکایەتی و بێرێزیان پێبکرێت بەبیانووی پارێزگاریکردن لە ھیچ بەرژەوەندییەکی بەرتەسک.