سه‌نته‌ری METRO به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی رێكخراوی IWPR ده‌كات
میترۆ
له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی میدیای سه‌ربه‌خۆ، پشتیوانی له سه‌قامگیری و ئاڵنگارییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن، ده‌ستیپێكرد، میترۆ به‌شداره، چه‌ندین دیداری له‌گه‌ڵ میدیاكاران و نوێنه‌رانی رێخراوی داكۆكیكار له مافی رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامده‌دات.
په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جهتگ و ئاشتی Institute for War and Peace Reporting، رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویستی ئه‌مریكییه، له‌و ولاَتانهدا چالاكه كه ململانێی چه‌كداری تێدایه، هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی زانیاری ده‌دات له ژینگه‌ی مه‌ترسیدارو خاوه‌ن سیتمی دیكتاتۆر. كار له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و راهێنانی رۆژنامه‌نوسان و پێگه‌یاندنیان و به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
ئه‌م كۆنگره‌یه له هۆتێل كریستاڵی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی رێكخراوی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و مامۆستای زانكۆ و زیاتر له 100 میدیاكار، چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌م كۆنگهرهیه چه‌ند مێزگردێك سه‌باره‌ت به كاروانی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له عێراق و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاری میدیاكاران و ئه‌و ئالنگارییانه‌ی روبه‌رویان ده‌بێته‌وه.
METRO له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند دیدارێكی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی عێراقی رێكخراوی IWPR و نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانی نیشتمانی عێراق، سه‌رۆكی رونگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق JFO نوێنه‌ری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق، نوێنه‌ری تۆری میدی عێراقی، ئه‌نجامدا به ئامانجی كاری هاوبه‌ش و پته‌كردنی په‌یوه‌ندی نێوان METRO و ئه‌و لایه‌نانه.
له ئابی 2009 سه‌نته‌ری METRO یه‌كێك بوو له پرۆژه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌و تا ئابی 2010 له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه پشتیوانی دارایی كراوه. هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پێشووی رێكخراوه‌كه عه‌مار ئه‌لشابه‌نده‌ر، رۆژنامه‌نوس هیوا عوسمان ئه‌ندامی بۆردی دامه‌زرێنه‌ران MERO ون رۆلی گرنگیان بینیوه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زمونی رێكخراوه‌یی سه‌نته‌ر.
به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ چۆن وا ده‌بێت؟
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی كانونی دووهه‌می 2020 هاولاَتی (عه‌لی عهبدولاَ ئه‌حمه‌د)، له‌دایكبووی 1989، پیشه‌ی مامۆستا له قوتابخانه‌ی بزه‌ی بنه‌ره‌تی، له ناحییه‌ی قه‌سرێ سه‌ر به قه‌زای چۆمان، چووه بۆ نوسینگه‌ی پاسپۆرت له سۆران بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی، گومانیان له‌ناوه‌كه‌ی هه‌بووه، پێیان وتوه بچۆ بوَ پاسپۆرتی هه‌ولێر.
به پێی قسه‌ی خزمانی ئه‌و مامۆستایه، به هۆی گومانیان له لێكچووی ناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ "بكوژێك" ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، رووداوه‌كه ساڵی 1996 ئه‌نجامدراوه.
مه‌سه‌له‌ی كاركردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر لێكچووی ناو، به‌دواداچوون و رێوشوێنی ئصولی بۆ گومانلێكراوان، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه، یاساییه، كاری خۆتان بكه‌ن، ده‌ستتان خۆش بێت.
به‌ڵام!!!!
مامۆستای ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌دایكبووی 1989 یه و تاوان له ساڵی 1996 ئه‌نجامداوه، واته كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركراو گومان‌لێكراو، كه ئه‌و مامۆستایه‌یه ده‌بێت له ته‌مه‌نی 6 ساڵی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدابێت!!! ئاخر جه‌نابی وه‌زیر چۆن وا ده‌بێت، تكایه به‌دواداچونێك بكه‌ن.
AM:11:13:02/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه