سەردانی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ Metro
AM:09:43:09/02/2020

میترۆ
هەر كە گەیشتە نهۆمی چوار، ئاماژەم بە خاتونەكانكرد، پێم ووت ئەوان دەپرسن تەوقە جایزە؟ دەستی كرد بە پێكەنین و یەكە یەكە تەوقەی لە هاوكارانم كرد ( ژنانی نە پەڕاند)، بەدەم رێگاوە چەند وێستگەیەكی خێرای پەیوەندییم بە بەڕێزییەوە باسكرد، ئەو كات لە كۆمەڵی ئیسلامی بوو، كە بەردەوام وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دەدایەوە.


ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی، پێشتر لە پارتە ئیسلامییەكان پۆستی باڵای هەبوو، ئێستا پێی وایە " كوردستان پێویستی ئیسلامی سیاسی نەماوە"، ئەو باسیلەوەكرد كە كەسێك دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانی لە فۆرمی ئەندامێتیدا دوو زانیاری تیا نییە، سەر بەكام دیانەت ؟ یان پێشتر لەكام حزبەدا كارت كردوە؟


لە قسەكانیا بە بەیاخەوە تەماشای رۆڵی كۆمەڵی مەدەنی كرد لە گۆڕانی كۆمەڵایەتی و سیاسی رۆڵیان لە چاودێری و فشار بە بە ئاراستەی دانانی كاریگەری.
دانیشتنەكە هەموو پرسیاریان كرد هەندێكی بەدەر نەبوو لە رەخنە. بە هێمنی و تەركیزی زۆر باسی لە بەرنامەی هاوپەیمانی كرد بۆ كوردستان و عێراق و هەڵوێستەكانی، وەڵامی هاوكارنمانی دایەوە.


هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ساڵی 2018 لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە دامەزرێنرا و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا توانی ٢ كورسی بەدەست بهێنێت، بەڵام لەپێناو وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماریی عێراقدا، بەرهەم ساڵح حزبەكەی بەجێ هێشت لە 9/11/2018، هاوپەیمانی كۆبوونەوەی گشتی لە هەولێر ساز دا و ناوی حزبەكەی لە (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری)ییەوە بۆ (هاوپەیمانیی نیشتمانی) گۆڕی و بە دەنگی 244 ئەندامی كۆبوونەوەكە، ئارام قادر، وەك سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی هەڵبژێردرا.


سوپاس كە لە قسەكانیدا پشتیوانی مەعنەوی خۆی و هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ سەنتەری میترۆ دەربڕی.