لە رۆژی جیهانیاندا
AM:10:39:13/02/2020
میترۆ

لە رۆژی جیهانیاندا



با رادیۆكان گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی بكەن


13ی شوباتی 2020: لە رۆژی جیهانییاندا سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە سەرجەم كارمەندانی رادیۆكانی كوردستان دەكات، داوا دەكات ببنە سەكۆیەك بۆ دەنگی خەڵكی كوردستان و بڵاوكردنەوە زانیاری راست و مینبەرێك بۆ بیرورای جیاوازو گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی بكات.


رادیۆ ئامرازێكی پەیوەندی بەهێزو بێبەرانبەرە، ئامرازێكیە خێراتر لە ئامرازەكانی تری راگەیاندن دەگاتە خەڵك، سەكۆیەكی زانیاری كاریگەرە بۆ گەیاندنی پەیامی خەڵك بە كاربەبەدستان، رۆڵێكی هەرە گرنگیشی هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری گوێگرانی، بە تایبەتیش ئێستا سودمەندە لە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری، زۆربەی رادیۆكان پەخشیان لە تۆرەكۆمەڵایەتیكاندا بە بیستن و بینین هەیە.


لە خولی 36ی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا لە یونسكو 13 ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ راگەینرا. راگەیاندی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ لە پای ئەو خزماتە هات كە ئەم ئامرازی راگەیاندنە پێشكەش بۆ بیسەرانی دەكات.
دەتنیشانكردنی ئەم بەروارە هاكات بوو لە گەڵ دامەزراندنی یەكەمین رادیۆی نەتەوەیەكگرتاوەكان لە ساڵی 1946، بۆیە ئەمڕۆ سەرجەم ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەم یادە دەكەنەوە .


رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری سەر بە نەتوەیكگرتوەكان یۆنسكۆ، ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتێك رادەگەیەنێت وەك یەكسانی نێوان هەردو رەگەزو رۆڵی لاوان لە گەشەپێدان و رۆڵی رادیۆكان لە كاتی كارەسات و روداوی كتوپڕ ، بۆ ئەمساڵ یۆنسكۆ داوای لە رادیۆكان كردوە گرنگیدانی پرەنسیپی فرەیی دەنگ بپارێزن.


رادیۆ بەردەوام خۆی نوێ دەكاتەوە نەیهێشتوە كاروانی پێشكەتنەكان جێیبهێڵێت و ببێتە رابردوو، بۆیە بە سودوەگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ ئێستا لە هەموو مۆبایلێكی زیرەكەوە گوێگردەتوانیت شەپۆلی ئەو رادیۆیە وەربگریت كە ئارەزەزوی بیستنی زانیاریەەكانی دەكات.


سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە رۆژی جیهانی رادیۆدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم بەڕێوەبەرو تەكنیكارو بێژەرو ئامادەكارو دەرهێنەرانی رادیۆكانی كوردستان، كە بە هەواڵ و زانیاری دروست خزمەتیان بە جەماوەری خەڵكی كوردستان كردوە.


با رادیۆكانمان ببنە سەكۆیەك بۆ دەنگی خەڵكی كوردستان و بڵاوكردنەوە زانیاری راست و مینبەرێك بۆ بیرورای جیاوازو گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی بكات.
میترۆ داوا لە دەزگاكانی میدیای حزبی و سەربەخۆ دەكات ئەمڕۆ بكەنە وێستگەیەك بۆ ئاوڕدانەوە لە ژیانی سەرجەم ئەو كارمەندانەی لەم بوارەدا كاردەكەن یان كاریانكردوە.
سڵاو لە شەهیدانی كاروانی خەباتی كارمەندانەی رادیۆكانی كوردستان كە لە سەردەمی خەباتی شاخدا، ببون بە دەنگ و مەزڵومییەتی گەلی كورد و شۆڕشەكانی.


لە بارەی میترۆوە
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 ژوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و Intenews ،
بۆ پەیوەندی:
07701528887 بۆ عەربی
07700004147 بۆ كوردی