مستەفای سەید قادر: پشتیوانم بۆ كاراكردنی یاساكانی رۆژنامەگەری و زانیاری‌





میترۆ
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مستەفای سەید قادر، پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی لەبارتر بۆ رۆژنامەنوسان دەربڕی و رایگەیاند: پشتیوانتانم بۆ كاراكردنی یاسای رۆژنامەگەری كە زامنی ژینگەیەكی لەبار دەكات بۆ كاری رۆژنامەنوسان.


ئەمرۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2020، تیمێكی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری METRO كە پێكهاتبوون لە سەرنوسەر گۆڤاری ژن ئاڤان جاف، بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ دیاری محمد، رێكخەری سەنتەر رەحمان غەریب، لەشاری هەولێر سەردانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان مستەفای سەید قادر یان كرد.


رێكخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ رەخساندنی ئەم دیدارە كە بە ئامانجی پیرۆزبایی دەسبەكاربونتانە وەك جێگری سەرۆكی هەرێم و رادەستكردنی راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ،2019 ووتی" هاتوین تا بۆ ساڵی 2020 پشتیوانمان بن رۆڵتان هەبێت بۆ جێبەجێكردنی یاسای رۆژنامەگەری و مافی دەستكەوتنی زانیاری"
هەروەها ئەوەی خستە ڕوو كە میدیا رۆڵی گرنگ دەبینێت لە چاودێریكردنی دیموكراسیەت و رەوشی مافی مرۆڤ و پردی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حوكمرانی، جەختیكردەوە" میدیا وەك دەسەڵاتێكی سەربەخۆ لە رێگەی ئەو زانیاریانەی بڵاویاندەكاتەوە كاریگەری هەیە لە بەشداری هاوڵاتیان لە بریار و ئاشكراكردنی كەموكوڕی، هەروەها بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی دیموكراسی و بەهێزكردنی كۆمەڵگەی مەدنی" جەختیكردەوە" بە بێ بوونی زانیاری و رێزگرتن لە یاساكانی پەرلەمان كە مافی زانیاری دەستەبەركردوە میدیاكاران ناتوانن راستییەكان ئاشكرا بكەن و بەشداری كاریگەریان هەبێت لە پرۆسەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی"


ئاڤان جاف سەرنوسەری گۆڤاری ژن تیشكی خستە سەر هیڵی كاركردنی گۆڤارەكەیان بە چاپكراوو ئەلیكترۆنی كە بە پاڵپشتی میترۆ و IMS دەردەچێت، تیشك دەخاتە سەر چیرۆكی سەركەوتنی ژنان، كورتە باسێكی سەبارەت بە كێشەكانی رۆژنامەنوسانی ژن خستە روو.
دیاری محمد بەرێوەبەری METRO باسیلەوەكرد كە لە هەندێ قۆناغدا وا هەست ئەكەین ئێمە لە بەردەم كۆمەڵی رێوشوێنی روكەشین وەك بوونی یاساكان و جێبەجێنەكردنی، بانگەشەكردن بۆ ئازادی میدیا لە بەرامبەریشدا دانانی بەربەستی زۆر، بانگەشە بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دانانی دیواری ئەستوور لەبەردەم زانیاریدا.


جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێرای خۆشحاڵی بە دیدارەكە باسی لەوەكرد كەس لاری لە رۆڵی میدیا نییە وەك ئامرازی گرنگی بەهێزكردنی دیموكراسیەت و چاودێری سیستەمی حوكمڕانی و ئەم رۆڵە بەهێزترو جێگەی متمانە دەبێت كە سەربەخۆو راستگۆ و بابەتیانە بێت وتی" ئەو میدیایەی دەكەوێتە داوی ناڕاستی و لە دەستدانی بابەتیبوون و لایەنداری كاریگەری لاواز دەبێت"
وتیشی " پشتیوانی رۆژنامەنوسانی كوردستان لە رەخساندنی ژینگەیەكی باشتر بۆ كارەكانیان لە رێگەی جێبەجێكردنی یاساكانی رۆژنامەگەری و زانیاری" جەختیكردەوە " یاساكان ماف و ئەركی دیاریكردوە دەبێت رۆژنامەنوسانیش پابەندیان بێت"
هەروەه خۆشحاڵی بە رێبازی كاركردنی سەنتەری میترۆ و گۆڤاری ژن دەربڕی ووتی" پاڵپشتانم دەبێت رۆڵتان لە پرۆسەی چاودێری یاساكانی تایبەت بە رۆژنامەگەری و زانیاری بەهێز بكەن"


لەم دیدارەدا لاوك سەڵاح بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی هەرێم ئامادە بوو، هەندێ سەرنجی خستە روو بۆ دەوڵمەندكردنی ئەزمونی كارەكانی سەنتەری میترۆ.




فۆتۆ: هۆزان كەمال



AM:10:50:13/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌