میترۆ و IMS شەراكەتیان تازە كرده‌وه‌




ئوسامە هەباهبە بەرێوەبەری بەنامەكانی عێراقی رێكخراوی (International Media Support) پالپشتی میدیای نێودەوڵەتی دانیماركی، هاتە لامان تا سوپاسی سەنتەری میترۆ بكات، كە بە شێوەیەكی شەفاف لەگەڵ رێكخراوەكەیان كار دەكات، "باشترین و چالاكترین" شەریكی IMS لە عێراق، وتی" شانازی ئەكەم كە شەركێكی وەك ئێوە چالاك و شەفاف كارمان پێكەوە كردوە"


ئەوان لە زیاتر 20 وڵاتی دونیا كار دەكەن، بە تایبەت ئەو وڵاتانەی لە دوای قۆناغی جەنگن، سەقامگیری سیاسی تیا نییە.


رێكخراوەكەیان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید، دانیمارك، نەرویج، هاوكاری دەكرێت، ئەزمونێكی دەوڵمەندی كاركردنیان لەگەڵ ئەو رێكخراوانە هەیە كە وڵاتەكانیان لە قۆناغی گواستنەوەی دیموكراسین ، پێیان وایە كە " رێكخراوەكان لەگەڵ حكومەتەكان دەزگای تەشریعی و دادوەری كار بكەن"، كاریگەیان هەبێت لە پرۆسەی چاكسازی یاسایی و باشتركردنی رەوشی مافەكانی مرۆڤ. ئەوان هانمان دەدەن بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی لە نێوان حكومەت و كەسایەتی خاوەن بڕیار، لەگەڵ دەزگاكانی میدیا و رۆژنامەنوسان بە ئامانجی زەمینە سازی بۆ ژینگەیەكی باشتر، لەبارتر، ئارامتر، بۆ رۆژنامەنووسان.


ئێمە سوپاسی رێكخراوی International Media Support مان كرد لە پای پاڵپشتی لە ئازادی میدیا لە عێراق و كوردستان، تازەكردنەوەی شەراكەتیان لەگەڵ سەنتەری میترۆ و بەردەوامیان لە پاڵشتی رێكخراوەكەمان.


AM:10:14:29/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌