بەڕێز وەزیری ناخۆ



هەموو ساڵێك لە ئاكرێ دیارترین و گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز دەكرێتەوە، ئەمساڵ كە ئەو ئاهەنگە رێكنەخرا، ئەمەش بۆ رۆژنامەنوسان هەواڵە.
واتە چۆن مەراسیمە و دیمەنی مەشخەڵانی كچان و كوڕانی ئاكرێ بۆ رۆژنامەنوسان هەواڵە، بە هەمان ئەندازەیش دیمەنی چۆڵی چیایی ئاكرێ و دواخستنی ئەو ئاهەنگانە بە هۆی بڵاوبونەوەی فایرۆسی كۆرۆنا هەمان قیمەتی هەواڵی هەیە.
كەچی ئەم پاش نیوەرۆیە دوو هاوكارمان (سەفین حەمید و شڤان ھەرکی) لە ئاژانسی AFP و میدل ئێست ئیمێجسMiddle East Images، ویستویانە ئەو روداوە شارستانیە دەربخەن كە چۆن هاوڵاتیانی ئاكرێ پابەندی رێنمایی تەندروستی و بریاری قەغەكردنی هاتووچۆن، لە بازگەی پردی بێخمە رێگرییان لێكراوە.
ئایا ئەمە شكاندنی بریارەكەی بەڕێزتان نییە؟ ئایا پێیان دەڵێن ئاكرێ و هەموو شارەكانی تر ئەبێت پابەند بن بە بڕیارەكانتان، رێگری لە رۆژنامەنوسان نەكەن؟




PM:05:11:20/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌