دوو كۆمپانیای ئینته‌رنێت نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دابه‌زاند



دوو کۆمپانیای ئینته‌رنێت له‌سه‌ر داوای حكومه‌ت نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان دابه‌زاند .
کۆمپانیای فاست لینک یەکێک لەو کۆمپانیایانەیه  بڕیاریدا له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه نرخەکانی سەدا 25 دابەزێنیت، هەروەها بەڵێنی داوه به زیادکردنی سایتەکانی، خێرایی خزمەتگوزارییەکەی بەرزبکاتەوه.
کۆمپانیای نوورتێل-یش وڵامی داواکارییەکەی حکومەتی داوەتەوه و بڕیاری دا له ئەمڕۆوه خێرایی ئینته‌رنێته‌كه‌ی دوو هێنده لێبکات و کوالیتییەکەی بەرزبکاتەوه و خێرایی پاکێجی 39هەزارییەکەی له 15 مێگابیتەوه دەکاته 30 مێگابیت و له پاکێجه 59 هەزارییەکەی خێرایی له 25 مێگابیتەوه دەگەیەنێته 50 مێگابیت.هەروەها نرخی خزمەتگوزارییەکانی له سەرەتای مانگی 6ی ئەمساڵەوه سەدا 25 دادەبەزێنیت.


PM:03:40:23/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌