كاك فاروقی مەلا مستەفا وەك چۆن لە هەموو كارەسات و بۆنەو ڕووداوێكدا
پێشەنگ و دەستپێشخەر بووە لە بەدەنگەوەهاتن و یارمەتیدانی توێژە جیاجیاكانی كوردستاندا
بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خۆیان و خێزانەكانیان لەكاتی لێ قەومان و بارودۆخی نەخوازراودا،وا
ئەمجارەش لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنادا خۆراكی وشكە و پێداویستی دیكەی دابین كرد
بۆ حەوت هەزار خێزانی شایستە بەپێی ئەو لیستەی كە بەڕێزان قایمقامەكان و لێپرسراوە
ئیدارییەكان ئامادەیان كردووە لە قەزا و ناحیەكانی
بازیان،بەردەقارەمان،بەكرەجۆ،ڕاپەڕین،دوكان،عەربەت،پیرەمەگروون،شارباژێڕ،قەرەداغ،سێوسێنان،چەمچەماڵ،تەكیە
و تاسڵوجە و ماوەت وشۆڕش
هەر كارتۆنێك لەو
پێداویستی و ئازووقانە بایی پەنجاوحەوت هەزار
و نۆسەدو پەنجا دینارە و ڕۆژی ٢٥ /٣ بە هاوكاری ڕێكخراوی (سی دی ئۆ )و بەڕێزان قایمقامەكان
و بەڕێوەبەرانی بەڕێزی ئەو قەزاو ناحیانە هاوكارییەكان دەگەیەنرێنە بەردەمی ئەو ماڵانە
هەر بە هەمان شێوە و بەهاوكاری بەڕێز قایمقامی ناوەندی سلێمانی سێ
هەزار خیزانی شایستەی ناو شاری سلێمانییش هاوكاری
دەكرێن
بۆ هەر پرسیارێك
لەسەر ئەم بابەتە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە
ژمارە تەلەفونی(٠٧٧٢٣٣٣٠٠٩٠)
كۆمەك و بەخشینەكانی
كاك فاروقی مەلا مستەفا بۆ هاونیشتیمانیان
و دەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم ماوە قەیراناویەدا هەر بەردەوام بووە.لەوانە
١-یەك ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ قەزای كۆیە كە بایی
شەشسەدو بیست ملیۆن دینار بوو
٢- پێنجسەد هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی
دەرەوەی شاری سلێمانی كە نرخەكەی سیسەد ملیۆن دینار بوو
٣-بڕی دووسەدو پەنجا هەزار
دۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی
٣-بڕی پەنجاو نۆهەزار و پێنج سەد دۆلار هاوكاری
بۆ نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی(نەخۆشخانەی ئاسا)
ئێمە لەكاتێكدا پڕ
بەدڵ هیوادارین وڵاتە
خۆشەویستەكەمان ئەم
كێشە گەورەیە بە كەمترین زیان تێ بپەڕێنێت وهاونیشتیمانیانی ئازیز سەلامەت و بەختەوەر
بن،دڵنیاتان دەكەینەوە كە هاوكارییەكانی كاك فاروقی مەلا مستەفا بەردەوام دەبن بۆ دەزگا خزمەتگوزارەكانی حكومەتی
هەرێم و كەسانی شایستەی هاوكاری و فریاكەوتن
هیوای لەشساغی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەك دەخوازین
گروپی كۆمپانیاكانی
فاروق
٢٣-٣-٢٠٢٠