كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان كەمپینی #FreeThePress راگەیاند



كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسانی ئەمریكا ئۆفیسی سەرەكی لە نیۆیوكە، بە هاشتاگی #FreeThePress كەمپینێكی راگەیاند داوا لە سەركردەكانی جیهان دەكات دەكات رۆژنامەنوسە بەندكراوەكان ئازاد بكرێن تا سەلامەت بن لە هەرەشەی COVID-19 .

بەیاننامەكە ئاماژە بەوە دەكات كە بە پێی ئامارەكانیان ژمارەی رۆژنامەنوسە بەندكراوەكان لە سەرتاپای جیهان كەمتر نین لە 250 بەندكراو ن و رێكخراوی تەندروسی جیهانی پێی راگەیاندوون ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسكە زۆرە بە تایبەتیش كەرەستەی تەندروستی لە ناو بە ندیخانەكان كەمن یا نین .

گویل سیمون بەرێوەبەری جێبەجێكار لە CPJ دەڵێت " پێشتریش كۆمیتەكەمان رایگەیاندووە كە بەندكردنی رۆژنامەنووس بە هۆی نوسین و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و نوسین پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە بەڵام ئەم بانگەوازەمان مۆركێكی ئینسانی هەیە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەندیخانەكان" جەختیكردەوە" هانی سەركردەكانی جیهان دەدەین رێوشوێنی پەلە و یەكلاكەرەوە  بگرنە بەر  بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنوسان"

كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنوسان ئەمریكی پێشنیازی كردوە هاشتاگی FreeThePress لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بكەنەوە.



PM:03:54:30/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌