خانمە پەیامنێرێكی ئێن ئارتی لەبەرزاییەكەوە دەكەوێتە خوارەوە
PM:05:28:09/05/2020

خانمە پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی ئێن ئارتی ژیان موبێرك لەشاری لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا لەبەرزاییەكەوە كەوتۆتە خوارەوە و تائێستا لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

ژیان موبێرك بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەم رووداوە دوێنێ روویداوە كاتێك لەسەر كار بووە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێك لەسەر ئەوەی بەریتانیا خەریكە دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی ژیان ئاسایی دەبێتەوە، ئیتر لەو كاتەدا لەسەر دیوارێكی بەرز كەوتۆتە خوارەوە بەو هۆیەوە پشت و شان و بەشێكی جەستەی ئازاری پێگەیشتووە، بەڵام ئێستا لەماڵەوەیە و دۆخی باشترە و لەژێر چاودێری پزیشكدایە. 

ژیان عەلی موبێرك ماوەی ساڵ و نیوێكە لەكەناڵی ئێن ئارتی كار دەكات، هەروەها سەرگەرمی هونەری نواندن و كاری فاشیۆنە و وەك مۆدێل كاریكردووە. 


PM:04:32:09/05/2020