ئایوارت چەند دواكارییەكی هەیە
كۆمەڵەی ژنانوكچانی رۆژنامەنوسی رادیۆتەلەفزیۆن،ئەم داواكاریە بڵاودەكاتەوە. بەهۆی زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید19 (كۆرۆنا) داوای خۆپارێزی لە ژنانوكچانی رۆژنامەنوسدەكات. هیواخوازە سەلامەت بن لە جێبەجێكردنی كاری رۆژانەیاندا، ئەویش بەشێكی بەهۆكاری بەستنی كەمامەو بەكارهێنانی دەستكێشوپاكژكردنەوەی كەلوپەلی بەكاهێنانی وەكو مایكوكامێراو كۆمپیتەرەكانیان،وجلوبەرگیبەكارهاتوویان نەبەنەماڵەوەوخێزانەكانیان دوربگرن لە ڤایرۆس، داواكارین لەدوای هەرسەردانێكی مەیدانیان بۆخەستەخانەو شوێنی بەركەوتوان راستەوخۆپشكنین بۆخۆیان بكەن، ئاگاداربین تاوەكو ئێستا 26 رۆژنامەنوس لە جیهاندا بونەتە قوربانی ڤایرۆسەكە.
داوای هاوكاری پشتیوانی دەسەڵاتی بەرپرس لە عێراقوهەرێمی كوردستان دەكەین كە پشتیوانی رۆژنامەنوسان بن ئەوەی دەبینرێت بەشێك لەرۆژنامەنوسان بەهۆكاری خراپی باری داراییدەزگاكانی ڕاگەیاندن بەركەمكردنەوەوكۆتاهێنان بەكارەكەیان یان كەمكردنەوەی مووچە هاتون ،ئەمەش بۆتەجێگای نائومێدی كاری رۆژنامەگەری.
داوكارین لەلایەنە بەرپرسورەسمیەكان پاڵپشتی رۆژنامەنوسان بن بەپێدانی زانیاری ڕاستودروست لەسەر نەخۆشیەكەوبارودۆخی نەخۆشەكان لەبەرئەوەی دواتر كۆمەڵگا رۆژنامەنوسان بەرپرس دەكەن لەبەرامبەر كەموكوریەكان.
خۆپارێزی بۆهەموان ئەركەوهیوای سەلامەتی بۆگیانی رۆژنامەنوسانیش دەخوازین.
ئایوارت، ئۆفیسی عیراقوهەرێمی كوردستان
PM:12:25:11/06/2020
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه