كوڕەكەی بەختیار سەعید: باوكم فڕێندراوە





كوڕی رۆژنامەنووس بەختیار سەعید رایگەیاندووە، باوكی لەلایەن هێزێكی پارتییەوە فڕێندراوە.

گۆڤەند بەختیار سەعید لەپەڕەی باوكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە "رۆژنامەنووس بەختیار سەعید، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەلایەن هێزێكی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رفێنرا".

بەختیار سەعید نووسەر و رەخنەگرە و زۆرجار لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسینی رەخنە بڵاودەكاتەوە.

-Westganews


PM:04:52:13/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌