خەبات: پەریهان عومەر:- خاتوو شاناز جەمال یەکێکە لەو دیزاینەرانەی کە لەبواری جلوبەرگ و خشڵی کوردەواری و چالاکوانێک لەبواری ئاشتی و پێکەوەژیانە، خاوەنی بیرۆکەی عاباى ئاشتی و پێکەوەژیانی جیھانی بۆپاپای ڤاتیکان.
لەبارەی خەڵاتردنی نۆبڵ خاتوو شاناز جەمال بۆ خەبات گووتی: بیرۆکەی خەڵاتکردنی نۆبل کە ھەموومان دەزانین خەڵاتێکی جیھانییە، ساڵانە لە هەموو بوارەکانی ژیان چەندین کەسایەتی لە بوارەکانی داهێنانی ژیان و ئاشتی خەڵات دەکات، بۆ ئەمجارە بڕیارمدا وەک ژنێکی کورد نۆبل خەڵات بکەم، وەک سوپاسگوزاری بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان، ھەر بۆیە ئەم کارەم یەکێکی ترە لە کارە مەزنەکانی پڕۆژەی ئاشتی و پێکەوەژیانی ژنێکی کورد، بەم نزیکانە ئەوخەونەش دەبێتە راستیەکی بینراو بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە، بۆجارێکی تر بەھرەو توانای ژنی کورد نیشانی جیھان دەدەین، ئەمەش دەبێتە مایەی شانازی بۆمێژووی کوردستان.
خاتوو شاناز جەمال لەبارەی ئامانجی کارەکەیانەوە بۆ خەبات گووتیشی: ئامانج لەم کارەدا ئەوەیە، کە ھەمیشە ژنانی کورد بۆئاشتی و پێکەوەژیان بێ کۆڵنەدان بەردەوامبن، بەخۆشحاڵییەوە من یەکێک لەو ژنە کۆلنەدەرانە، ھەموو ژیان و توانا و بەھرە و ھونەرەکەم پێشکەشی مرۆڤایەتی و ئاشتی و پێکەوەژیان کردووە.