مەرگی پەنابەران لە ئەستۆی دەوڵەتان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکانە!

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە
٢٠ی حوزەیزانی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە و ئەم ڕۆژە له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانەوە، ٦٩ ساڵە به‌ فه‌رمی دانیپێدانراوە. ڕۆژی جیهانی پەنابەران ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە مەترسییەکی گەورە بەسەر شانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتییەوە و بە ملیۆن ئینسان لە سەراسەری جیهان توشی ئەم پەتایە بوون و بەداخەوە تائێستا ژیانی زیاتر لە نیو ملیۆن ئینسان لەسەر گۆی ئەم زەمینە سەندۆتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا هەواڵێك لە دۆزینەوەی پێکوتە (ڤاکسینێك) نیە بۆ بەرگرتن لە بڵاو بوونەوەی زیاتری پەتاکە و پاراستنی گیان و سەلامەتی کۆمەڵگەی بەشەری. لەکەنار ئەم دۆخەشەوە، قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری و پەرەسەندنی پشێوی کۆمەڵایەتی، دیاردەی هەژاری و بێکاری و گرانی و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان، دۆخێکی سەختی بەسەر کۆمەڵگەکاندا داسەپاندووە. هەر لەو ساتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵدا، حکومەتەکانی ئەوروپا بە پاساوی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی سنوورەکان و ڕاگرتنی پەنابەرانیاندا و داواشیان له‌ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا كرد، پەیڕەوی لەو بڕیارە بکەن، ئەمە جگەلەوەی لە ناوخۆی هەریەك لەم وڵاتانەدا سەدان پەنابەر دوای ڕەتکردنەوەی داوای پەنابەرێتییان لەگەڵ بێجێگایی و بێکاری، بێ هیچ بیمە و خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە حاشییەی کۆمەڵگەکاندا جێهێڵران. هەروەها سەدان و دەیانی تریشیان بە زۆرەملێ دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، وەیان لەکەمپ و گرتووخانە و زیندان و خێمە و خانووی پلاستیکیدا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی سەلامەتی تەندروستی و گیانی ڕاگیراون.. هەموو ئەمانە لایەنە سەرەکییەکانی سیاسەتی ئەم حکومەتانە بووە لەبەرامبەر پەنابەراندا. لەگەڵ هەڵکشانی پەتای کۆرۆنادا، حکومەتی تورکیا لەپێناو بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانیدا، کەیسی پەنابەرانی بەدەستەوەگرت و بەمەبەستی وەرگرتنی ئیمتیازات لە دەوڵەتانی ئەوروپا، دەرگای سنووره‌ وشکانی و دەریاییه‌كانی بەڕووی پەنابەراندا کرده‌وە و زیاتر لە ١٤٢ هەزار پەنابەر لە ژن و مناڵ و پیر و پەکكەوتەی هاندا، تا بەرەو ئەوروپا بەڕێبکەون، کەچی دەوڵەتی یۆنان و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بە توندکردنەوەی سنوورەکان و پەلکێشکردنی هێزی سەربازی و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ قەراغ دورگەکانی تورکیا و تەقەکردن و بەکارهێنانی گازی فرمێسك ڕێژ و بۆمبی دەنگی و کوشتن و ئیهانە کردنی پەنابەران و دنەدانی ڕاسیزم و نەژادپەرستی بۆ هێرشکردنە سەر پەنابەران، لە کەمپەکاندا، وەڵامی دۆخی پەنابەرانیان دایەوە. ئەمە وێڕای چاونوقاندن لە ئاست تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی دەریایی و لاشەی تێکچووی پەنابەران! وێڕای ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری ڕاگرتنی، بردنی ئەو پەنابەرانەیدا کە داوای پەنابەرییان قبوڵکراوە تا بگوازرێنەوە بۆ وڵاتی سێهەم. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران "٧٠،٨٠٠،٠٠٠" حەفتا ملیۆن وهەشت سەد هەزارکەس لە جیهاندا لە ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵکەنراون دەزگای ( FRONTEX )ئەوروپی کە بەرپرسە لە چاودێری کردنی سنورەکانی ئەوروپا و ڕایگەیاند لەسەرەتایی ئەمساڵەوە (٣١،٦٠٠) پەنابەر گەیشتونەتە ولاتانی ئەوروپا بێ ئەوەی ڕەگەزنامەی پەنابەرەکان دیاری بکات لە هەمانکاتیشدا ئەم ئامارە تەنها ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە لەکاتی هاتنیان بۆ ناو ووڵاتانی ئەوروپی یان لەسەر سنورەکانی ووڵاتانی ئەوروپی دەستگیرکراون یان خۆیان ڕادەست کردووە .سەبارەت بە ئاماری ئەو پەنابەرە عێراقیانەشی ساڵی ڕابردوو ٢٠١٩ گەیشتبونە ووڵاتانی ئەوروپا بریتیە لە (٢٦،٨٠٠)کە زورتیرینیان لە وولاتی ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەریان کردووە کە لە ڕیزبەندی ( ٥) پێنجەمدان لە کۆی گشتی پەنابەرانی جیهان. هەروەها بەپێی ئاماری فەرمی بەریوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی تورکیاش پار ساڵ و پێنچ مانگی ڕابردووی ئەمساڵی پەنابەرانی عێراقی کە بەنیازبوون لە تورکیاوە بەرەو ووڵاتانی ئەوروپا برۆن بەڵام لەلایەن تورکیاوە دەستگیرکرابوون بریتیە لە ( ١٢،٠٩٧ ) دوانزە هەزارو نەوەت و حەوت پەنابەر وە لەسەرەتای ئەم ساڵیشەوە واتا لە ماوەی پێنچ مانگی ڕابردوودا ( ١١٦٥ ) هەزارو سەدوو شەست و پێنچ پەنابەر بووە. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن فیدراسیۆنەوە تۆمار کراوە تا ئیستا ٣١٤ هاوولاتی هەرێمی کوردستان لەدەریا خنکاو و بیسەوشۆین بوون لەوانە ١٦٣ تەرم گەراوەتەوە نیو باوەشی کەسوکاریان ١٥١ تەرم نادیارە . هەرو ەهالە سەرەتایی ئەمسالەوە ٢١ هاولاتی هەرێمی کوردستان لەدەریادا خنکاون و٦ تەرم گەرێنراوەتەوە و١٥ پەنابەریش بی سەروشۆێنن. ئەم ڕووداو و کارەساتە سامناکانەی کە پۆل پۆل پەنابەران دەبنە قوربانی دەریا و بێسەروشوێن بوون و کوشتن و تەقەکردن لە پەنابەران، ڕاگرتنیان بۆ ساڵانێکی زۆر به‌بێ وەڵام لە کەمپەکان و داخستنی سنوورەکان و ئەو هەموو بێڕێزی و ستەمکارییە بە پێش چاوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەچێتە پێش کە دەورێکیان بۆ خۆیان دانەناوە بۆ دانانی سنوورێك بۆ لێپرسینەوە و بەرگرتن بە سیاسەتی دژی پەنابەرییەی کە لەلایەن حکومەتەکانی ئیمزاکەرانی لائیحەی مافەکانی پەنابەرانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم بێدەنگی و هەڵسوکەوتەی حکومەتەکانی ئەوروپا مۆری شەرمەزاری دەنێت بە نێوچاوانی ئەم ڕێکخراو و حکومەتە ئەوروپییانەوە و ڤایرۆسی کۆرۆناش نیشانیدا کە ئینسان شایەنی داسەپاندنی هیچ ناسنامەیەکی درۆزنانەی میللەت و نەژاد و جنسێك نیە، ئەوە ئەو سیستەم و دەسەڵاتەیە کە ئینسانەکان و کۆمەڵگەی هاوچەرخیان لەسەر بنەمای جیاکاری چینایەتی پلەبەند و دابەشکردووە دەمانکات بە گژی یەکتردا. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەگەڵ ئەوەدا کە لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، چارەنووس و مەرگی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتان و دام و دەزگا نێونەتەوەییەکان و ئەوان بەرپرسیار دەکات لە ژیان و سەلامەتی و تەندروستییان. هاوکات ڕایدەگەیەنێت کە لە ئێستادا کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەنێو قوناغێکی هەستیار و پڕمەترسی و ترسناکدایە و قەیرانی هەمەلایەنی لە سیستەمی تەندروستی خۆی نواندووە، وە پاراستنی ژیانی ئینسانەکان و ڕزگار بوون بۆتە بابەتی سەرەکی، ئەمڕۆ کۆشش و هەوڵێکی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئازادیخوازان و ئینساندۆستان و داکۆکیکاران لە مافەکانی پەنابەران و دنیای شارستانی، کە دەکرێت دەورەی داهاتوو قوناغێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان بێت لەپێناو بەرگریکردن لە مافەکانی پەنابەران و بەرگری لە مافی هەڵهاتن و ئەمنییه‌ت و حورمەتی ئینسانی پەنابەری و هەڵوەشاندنەوەی سنوورە دەستکردەکان. هاوکات کۆمەڵگەی ئینسانی بەقازانجی گێڕانەوەی پاراستنی ژیان و سەلامەتی تەندروستی و ئەمنییه‌ت و پێکەوه‌ ژیان و تۆله‌رانس ڕێکبخاتەوە و په‌رچه‌می خه‌بات لەپێناو مافی هاوڵاتی یەکسان و بەرگری لە مافی هەڵهاتن و ئەمنییه‌ت و شکۆی ئینسانی ڕەنگڕێژ بکەین. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی جولای ٢٠٢٠

AM:11:00:18/06/2020

ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌