لاوازی حكومه‌تی عیراق ژیانی كاكه‌ییه‌كانی له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18-6-2020 ، كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامداو داوایان كرد ژیانی كاكه‌ییه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان پارێزراوبێت.
كاكه‌ییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه راشیانگه‌یاند، داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كه‌ین، به‌میكانیزمی نوێ كه ناوچه‌كه پێویستی پێیه‌تی هاوكاری یه‌كبن تا ژیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: پێویسته هێزی پێشمه‌رگه بچێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی كه مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كان، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌موو كات له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ده‌كرێته ئامانج.
-pukmedia