رێزگرتن لە ھیشامی





کاتژمێر ٧ ی ئێوارەی ئەمڕۆ ١١ی تەممووز، لەشاری ھەولێر لەبەردەم پارکی سامی عبدالرحمان، رۆژنامەنووس و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، وەفا و خۆشەویستیان بۆ شەھید د.ھیشام ھاشمی نواند .

نوێنەری سەنتەری میترۆ ئامادەی مەراسیمەکە بوو، بەداگیرساندنی مۆم لەبەردەم وێنەکانی ھاشمی دەستیپێکرد،
ھەنار مەعروف یەکێک لە رێکخرەکانی مەراسیمەکە، وتی” وەک وەفاییەک لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی ھاشمی لێرە کۆبووینەتەوە ، بۆ دەربڕینی ھاوخەمی، وەفا و خۆشەویستی بۆ رۆحی پاکی دەنێرین، بەو ھیوایەن ھەرگیز کارەساتی لەم شێوەیە رووبەرووی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ نەبێتەوە "
نوێنەری سەنتەری میترۆ وێرای نیگەرانی لە دەستدانی ھاشمی، ھیوای ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە ئاسایش بۆ رۆژنامەنووسان دەخوازێ "








AM:12:18:12/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌