وتاری هاوبەشی رێكخراوی CDO ، سەنتەری میترۆ METRO لە مەراسیمی یادكردنەوەی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی،




ئامادەبووانی ئازیز
ساڵێك لەمەوبەر نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق، خاتوو (هێنیس- پلاسخارت) لە كاتی سەردانی بۆ شەنگالی وتی" من بە گیانی كرانەوە و هەستكردن بە باشتركردنی ژیانی خەڵكە بەركەوتووەكان، ئەم پرسیارانەی خوارەوە دەكەم:
بۆ تا ئێستا... دوای چەندان ساڵ لە رزگاركردنەوە بەڕێوەبردن و ئاسایشی سەقامگیرمان نییە لە شەنگال‌؟
بۆ تائێستا چەندان دەزگای ئاسایش هەن؟
بۆ كاری مرۆیی تا ئێستاش بەربەستی بۆ دروست دەكرێت و سەركەوتوو نەبووە؟
ئەرێ بۆ تائێستا ئیدارەیەكی یەكگرتوو نییە؟
بۆ ئەمساڵیش لەوەدەچێت ئەم پرسیارانە رەوابن.
بەڕێزان..
ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی جێنوسایدی كوردانی ئێزدی، دەكەینەوە لە بارودۆخی ناهەمواردا دەژین، كچانی رزگاربوو لە بارودۆخێكی نامرۆیی دەژین، ئەوانەیش كە رزگار نەكراون تا ئێستا تەنیان و چاوەروانی دەستێكن رزگاریان بكات. زۆرینەی ئیزیدی نەگراونەتەوە زیدی خۆیان و لە خێوەتگەكان دەژین. ناوچەكەشیان ناسەقامگیرە.
بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموومانە كە یادی پرۆسەی جینۆسایدی ئێزدیەكان، لەبیرنەكەین، ئەم بیرەوەرییە ئازاربەخشە بكەینە دەرفەتێت بۆ باشكردنی ژیانیان لە بنیادنانەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەكی سەلامەت بۆ سەر زێدی خۆیان.
لە شەشەمین ساڵیادی هێرشەكەی داعش بۆ سەر شەنگال ، دەبێت قسە لەسەر ئەو شكستەییش بكەین كە نە حكومەتی هەرێمی كوردستان و نە حكومەتی عێراق نەینتوانییوە سەقامگیریی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە خەڵكەكەی بگەڕینەوە سەر زێدی خۆیان .
راستە شەنگال نزیكەی 5 ساڵە ئازاد كراوە، بەڵام جارێ شارەكەو ناوچەكەیان بەهۆی ململانێی حزبی، ئیدارەیەكی یەكگرتووی نییەو ناسەقامگیری بەرۆكی بەرنادات.
باشترین ڕێزلێنانی قوربانیانیش مسۆگەركردنی دووبارە نەبوونەوەی كارەساتی كەیسی كوردانی ئێزدی،، وێڕای رەخساندنی دەرفەت بۆ رزگاربووان بۆ ئەوەی لە لە ژیانێكی ئارام و سەقامگیر و شكۆمەندا بژین، لەسەر ئاستی جیهانیش ئەو تاوانە گەورەیە بە جینۆساید بناسرێت و تاوانباران لە دادگایەكی تایبەتمەندا دادگایی بكرێن.
سەنتەری میترۆو رێكخراوی CDO داوادەكەین:
• كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە روونی 3ی ئاب وەك رۆژی جینوسایدی ئێزدیان، بناسێنی و دادگایەكی تایبەت بۆ كەیس دابمەزرێنێت و داگایی تاوانبار بكات و كار بۆ قەربووكردنەوەی قوربانیان بكات
• كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكار بێت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رزگاركردنی كچانی رفێنراوی ئیزیدی ژێر دەستی داعش.
• حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كاری جدی بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە دیاردەی دوو ئیداریی لەناوچەكە بە شێوازێكی ئاشتیخوازانە بە رەزامەندی خەڵكی ناوچەكە.
• دەركردنی یاساییەكی روون لە پەرلەمانی عێراقەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی جینوساید.
• دانانی پلانێكی درێژخایەن لە لایەن حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم بۆ بنیاتناوەی ناوچەی شەنگال.
سڵاو بۆ گیانی پاكی هەزاران پێشمەرگە كە لە شەڕی داكۆكی لەخاك‌و گەلی كوردستان شەهیدبوون.
سەری رێز‌و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدانی خۆڕاگری و بەرەنگاری ئازایانەی سەر چیای شەنگال دادەنوێنین و دووپاتی گرنگی یەكێتی ریزەكانی گەلی كوردستان، وپاراستنی یەكێتی پێكهاتەی ئێزیدەكان دەكەینەوە .
دروود بۆ ڕۆحی پاكی قوربانیانی جینوسایدی كوردانی ئێزدی
سەربەرزی بۆ كەسوكاریان.
3ی ئابی 2020



PM:01:02:05/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌