داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكەین
PM:08:38:08/08/2020

سەنتەری میترۆ داوای لێكۆڵینەوە دەكات لەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ كرایە سەر رۆژنامەنوس دانا مەنمی و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.
كاتژمێر ١٠:٢٥ خولەكی بەیانی ئەمرۆ لەپشت نەخۆشخانەی فاروق نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلامار دراوە، پاشان لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری بۆکراوە.
سەنتەری میترۆ وێرای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكات لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.
سەنتەری میترۆ لە رێگەی دەزگا بەرپرسەكانەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكات.