پرۆژەیەكی نوێ بۆ رۆژنامەنوسانی كوردستان




ئەمرۆ لەگەڵ رۆژنامەنوس (فەرمان عبدالرحمن) گفتوگۆمان كرد لەسەر پرۆژەیەكی نوێ بە ناوی (رێبەری رۆژنامەوانی مۆبایل)، كە مۆركێكی نوێییە بۆ ئامادەكردن و بەرهەمهێنانی ناوەرۆكی میدیای بە وێنەو دەنگ و نوسین لە رێگەی ئامێری مۆبایل بە بێ پشتبەستن بە ئامرازە باوەكانی بەرهەمهێنانی بابەتێكی رۆژنامەوانی.
دەستخۆشیمان لە ماندوبوونی رۆژنامەنوس فەرمان عبدالرحمن كرد بۆ ئامادەكردنی رێبەرەكە كە زۆر دەوڵەمەندەو رۆژنامەنوسان سوودی لێوەردەگرن، ئێستا زۆر لە ئاژانسەكانی هەواڵی جیهانی پشتی پێدەبەستن.
میترۆ METRO پاڵپشتی پرۆژەكە دەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا چاپدەكرێت و لە مەراسیمێكی شایستەدا بڵاودەكرێتەوە.



PM:04:57:20/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌