لەپاش دەربەدەربوونی زیاتر لە (50)هەزار لە دانیشتوانی مەدەنی بێدیفاع لە خورماتوو لە ئۆكتۆبەری 2017 لە زێدی خۆیان
PM:04:57:20/08/2020

لەپاش دەربەدەربوونی زیاتر لە (50)هەزار لە دانیشتوانی مەدەنی بێدیفاع لە خورماتوو لە ئۆكتۆبەری 2017 لە زێدی خۆیان، كۆمەڵێك كەسایەتی خۆبەخشی خەمخۆرو دڵسۆزی شارەكە بە ئامانجی رێكخستنی بەهاناوە هاتنی خەڵكی سڤیلی مافخوراو ئەنجومەنێكیان بە ناوی (ئەنجومەنی جەماروەری خورماتوو) دامەزراند، پاشان لە ساڵی 2019 لە ژێر ناوی (رێكخراوی جەماوەر بۆ بە هاناوەچوون و گەشەپێدان) مۆڵەتی رەسمییان وەرگرت .
ئەم ئێوارەیە لەگەڵ سێ چالاكوانی مەدەنی كارا باسمان لە رەوشی شارەكەو چالاكی مەدەنی و بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ كرد.
خۆشحاڵ بووم بە دیاری بەرێزان ( ئیبراهیم عەبدوڵا، سەرۆكی رێكخراو، هێمن بەرزان، ئەندامی رێكخراو هەروەها سەرپەرشتیاری قاوەخانەی كەلتوری خورماتوو، جومعە كەریم ئەندامی رێكخراو مامۆستای هونەری شێوەكاری) شادبووم. ئەو كارانەی بۆ خەڵكی مەدەنی شارەكە ئەنجامیانداوە جێگەی شانازیی و پشتیوانییە.