لە ھەولێر چلەی ماتەمینی هیشام ئەلهاشمی بەرێوەچوو
PM:05:19:20/08/2020

لە ھەولێر چلەی ماتەمینی هیشام ئەلهاشمی بەرێوەچوو
ھەولێر _میترۆ
ئەمڕۆ ئێوارە پەیمانگەی جەنگ و ئاشتی لەشاری ھەولێر ، بە ئامادەبوونی سەنتەری میترۆ و نوێنەری پەرلەمانی عیراق، چەندین کەسایەتی و رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن، چلەی ماتەمینی هیشام ئەلهاشمی بەرێوەچوو.
سەرەتا وتەی بەخێرھاتن لەلایەن پەیمانگەی جەنگ و ئاشتی خوێندرایەوە ، پاشان وتاری نوێنەرایەتی پەرلەمانی عیراق خوێندرایەوە.
دواتر رێکخەری سەنتەری میترۆ لەلایەن ئاڤان جاف خوێندرایەوە، تیشکی خستەسەر ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بە راستگۆیان مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی تیرۆرکردنی الھاشیمی بکات، بەزووترین کات تۆمەتبارانی دۆسیەکە رادەستی دادگا بکەن.
سەنتەری میترۆ ھەرزوو ئیدانەی تیرۆرکردنی الھاشیمی کرد، داوای لێکۆڵینەوەی وردی لە دۆسیەکە کرد.