بێدەنگییەكەی پەرلەمان سامناكە
PM:07:48:22/08/2020

22 ی ئابی 2020، سلێمانی: سەنتەری میترۆ سەركۆنەی هەموو رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوو دەكات، داوا لە سەرۆكایەتی پەلەمانی كوردستان دەكات بۆ لێپرسینەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بكات.
بە پێی مادەكانی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی (2010) یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان، كە لە لایەن نوێنەرانی هاوڵاتیانی كوردستان دەرچووە: خۆپیشاندان مافێكی دەستوورییەو بەپێی یاسا پیادە دەكرێ، نابێ بە پێچەوانەی یاساوە پیادەكردنی مافی خۆپیشاندان قەدەغە بكرێت. نابێت كەس لەبەر هەر هۆیەك بێت، ناچار بكرێت لە خۆپیشاندانەكان بەشداری بكات یان نەكات. دەبێ دەزگاكانی پۆلیس خۆپیشاندان و خۆپیشاندەران بپارێزن.
بەڵام بە بەرچاوی سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانەوە، دەزگا پەیوەندیدارەكان بە جێبەجێكردنی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندانەكان كە وەزارەتی ناوخۆیە، یاساكە پەكدەخات، بە بێ ئەوەی هەڵوێستی لەبەرامبەر پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ ئاشكرا بكات و رۆڵی چاودێری خۆی بگێڕێت.
رووداوەكانی رۆژانی رابردوو سەلمێنەری ئەو راستییەن كە یاساكانی پەرلەمان هاوڵاتی خۆپیشاندەر ناپارێزێت. پێشێلكارییەكان بە شێوەیەك كە پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندان لە كاتی خۆپیشاندان هاوڵاتی "تۆمەت"بارە بە "خۆپیشاندەر" و دەستبەسەر دەكرێت، بەزەبرو زەنگ مامەڵە لە گەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكرێت.
سەنتەری میترۆ سەركۆنەی هەموو رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردوو دەكات، داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ لێپرسینەوە وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بكات.
لە خۆپیشاندانەكاندا شكۆی ئینسان و یاساكان دەشكێن، بێدەنگی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سامناكەو قبوڵكراو نییە و گوزارشتێكی ئاشكرایە لە ملكەچبوونی بۆ حكومەت .
نوێنەرانی سەنتەری میترۆ، ناوی هەندێ دەسگیركراو، لە رۆژنامەنوس و هاوڵاتییان بۆ ناردوین، كە هەندێكیان بە كەفالەت ئازادكراون زۆرینەیش جارێ دەستبەسەرن.
1- دیفاع هەركی (روژنامەڤان) - ئاكرێ
2- قەیدار حسێن (چالاكڤان) - ئاكرێ
3- بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك
4- ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك
5- ئەحمەد زاخویی (روژنامەڤان)- زاخو
6- فاروق عمر (روژنامەڤان) - زاخو
7- مێهڤان مەجید (روژنامەڤان)- زاخو
8- جانگیر سندی (چالاكڤان) - زاخو
9- ئازاد مەحمود (چالاكڤان) - سێمیڵ
10- ئەمجەد یوسف (چالاكڤان) - شێلادزێ
11- موسا غازی (چالاكڤان) - شێلادزێ
12- عبداللە عوسمان (هاوڵاتی) - زاخو
13- جەمال مشەختی (هاوڵاتی) - زاخو
14-ئەحمەد زاخولی (رۆژنامەڤان) زاخۆ
15-شكێران زێباری (رۆژنامەڤان ) ئاكرێ.
16-نیهاد ئورەماری (رۆژنامەڤان) ئاكرێ
17- عبدالحمید مەندانی (مامۆستا) دهۆك
18- سالح عبدالجبار دۆسكی (مامۆستا) دهۆك
19- رەمەزان جبرائیل (شیلادزێ)
20- سیپان لوقمان رێكانی (شیلادزێ)
22- شیروان سعید عومەر(چالاكڤان) دهۆك
23- كەمال رمزی (رۆژنامەڤان) زاخۆ
24- سباح دۆسكی (مامۆستا) شیلادزێ
25- هاشم مستەفا (باگێرا)
26- كاوار نزیر (چالاكڤان دهۆك
27- كاروان سادق (رۆژنامەڤان) دهۆك
28- ئەیهان سعید (رۆژنامەڤان) دهۆك
29- دڵشاد گوهەرزی (مامۆستا) دهۆك
30- عبدوالحمید مەندانی (مامۆستا) سیمێل
31- جەلال چەیی (چالاكوان) شیلادزێ
32- نیهاد ئۆرەماری (رۆژنامەڤان) سەرسەنگ_ئامێدی