پۆلیسی هەولێر سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتارێك روونكردنه‌وه ده‌دات
شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، کاوە عبدالقادر پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چووه‌تە ناوبازاڕو خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوەو ویستراوە ئازاری پێبگەیه‌نن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوون، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، به 30 كه‌س كه له هێزه ئه‌منییه‌كان بوون هێرشیانكردووه‌ته سه‌ری.
کاوە عبدالقادر ئه‌ندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویكرده‌وه: "ئەمڕۆ ئێوارە لەبەردەم قەڵای ھەولێر لەکاتی ڕۆیشتنم بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی ھەولێر لەلایەن زیاتر لە 30 چەکدار بەجلی عەسکەری ومەدەنی پەلاماردرام و ئازارێکی زۆری جەستەیی درام".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر وه‌ڵامی ئه‌و وتانه‌ی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه کاوە عبدالقادرپەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چۆتە ناوبازاڕو خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوەو ویستراوە ئازاری پێبگەیه‌نن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەرێزە چوونەو توانیویانە پەرلەمانتارەکە لەژێردەستی خەڵکەکە دەرباز بکەن ونەهێڵن ئازارى پێبگات.
باسی له‌وه‌شكردووه: "هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکاریانە ڕەتدەکەینەوە کەبانگەشە بۆ ئەوە دەکات گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە و دوورە لەڕاستیەوە".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، له شاری سلێمانیى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتییه‌وه هێرشكرایه سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆك جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی و له شاری هه‌ولێریش هێرشكرایه سه‌ر كاوه عه‌بدولقارد په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان.
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "پەرلەمانتار نوێنەری هەڵبژێردراوی خەڵکە و هەرجۆرە بێڕێزی و دەستدرێژییەک بۆسەر ژیان و سەلامەتیی، دەستدرێژییە بۆسەر کۆی پەرلەمان پاشان دەنگ و ئیرادەی خەڵک".
باسی له‌وه‌شكرد: "ئەمەی دەگوزەرێت لە سایەی دەستەمۆیی و لاوازیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیەکەیەتی کە بە بەرچاوییەوە پەرلەمانتارێکیان فەلاقە و دارکاری بکرێ، بەڵام جورئەتی بەرگریی و ڕاگەیەندراوێکیان نەبێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت: بەناوی خۆی و هاوڕێکانیەوە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، هێرش بۆسەر پەرلەمانتار کاوە عەبدولقادر ئیدانە دەکات و ئەم ڕەفتارە بە پێشێلکاری و پێشهاتێکی مەترسیداری دیکەی ئەم دەسەڵاتە دەزانێت.
AM:12:35:23/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه