کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
"داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین مافەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات "
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق داوای لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرد مافی خۆپیشاندەران پێشیل نەکەن و بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، دەشڵێت، "داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین گوێڕایەڵی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بێت و مافە رەواکانیان جێبەجێ بکات".
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "بە نیگەرانییەوە چاودێری خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ئەو رووداوانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا روویاندا و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و چەند باڵەخانەیەکی حکومیش سوتان و زیانیان پێگەیشت".
ئاماژە بەوەشکراوە: "ئێمە جەخت لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەینەوە کە لە دەستوری عیراقدا گەڵاڵەکراوە"، دەشڵێت، "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین گوێڕایەڵی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بێت و مافە رەواکانیان لە بنەبڕکردنی بێکاری، باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان و خەرجکردنی موچەی فەرمانبەراندا جێبەجێبکات".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "داواش لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن و دانبەخۆیاندا بگرن و ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و مافەکانیان پێشێل نەکەن".
باس لەوەشکراوە: "داواکارین خۆپیشاندەران پابەندی رێکارەکانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن و دووربکەونەوە لە ئەنجامدانی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی".
پاش ئەوەی لە رۆژی 22ی ئەم مانگەدا، بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری کرا، هاوڵاتیان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەرفراوانیان سازکرد و دواتر چەند کەسێک لە چەند شوێنێک هەڵیان کوتایە سەر چەند دامودەزگایەکی حکومی و زیانیان پێگەیاند.
PM:01:55:24/08/2020
ئهم بابهته 592 جار خوێنراوهتهوه
گەلەری
پەرستگەیەکی 700 ساڵیی جووەکان لە ئاکرێ
بهوێنه: راپۆرتی رەوشی ئازادیی رۆژنامهنوسی لە هەرێمی کوردستان
وتار
سەربەست نەجمەدین
حەیایان بە زیرەکی دەستکردەوە نەهێشت!
رەحمان غەریب
هاوڵاتی لەكام دۆڵ و ئارامی لەكام خەرەند؟
ژمارە:19
بەروار:1-7-2025
ئەرشیف
هاوکاران