هەولێر.. لەسەر پۆستێكی فەیسبووك ژنێك و دوو منداڵەكەی دەستگیردەكرێن




رێكخراوی چە‌پك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی رایگەیاند، لەسەر پۆستێکی فەیسبوک کە ڕای خۆی تێدا دەربڕیوە، دوێنێ دوشەممە (سە‌یران محە‌مە‌د)  ئەندامی رێکخراوەکەیان لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە و ئەوەش "کارێکی قێزە‌ون و نە‌گریسە‌ کە دەخوازێت ئازادی بە‌رتە‌سك بکاتەوە و ھاولاتیان گیرۆدە‌ی ناجێگیری گوزە‌ران بکاتەوە".

رێكخراوی چە‌پك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، (سە‌یران محە‌مە‌د) ئەندامی رێکخراوەکەیان بەهۆی چەند پۆستێک لە فەیسبوک "لە‌بازاری لە‌نگە‌ لە‌گە‌ڵ دوو منداڵە‌كە‌ی بە‌ناوی (ساریا و رۆژاد) دە‌ستگیر و بێسە‌روشوێن دە‌كرێت لە‌ دوا پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ڵ براكە‌ی ھە‌رئە‌وە‌ندە‌ی ووتوە‌ لە‌ زیندانی ژنان و منداڵانم لە‌نزیك فامیلی مۆڵ تكایە‌ فریام بكە‌ون وا لە‌سە‌رم قورس دە‌كرێت لە‌لایە‌ن دە‌سە‌ڵاتدارانی ھە‌ولێرە‌وە‌".

ئەوەش هاتوە، "داوا لە‌ ئاسایشی ھە‌ولێر و وە‌زارە‌تی ناوخۆ و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌لایە‌تی دە‌كە‌ین دە‌ست بە‌جێ ( سە‌یران )ئازاد بكە‌ن ھیج نە‌بێ لە‌بە‌رخاتری دوو منداڵە ‌چاوگە‌شە‌كە‌ی كە‌تاوانیان نیە‌ لە‌گە‌ڵ دایكیان زیندانیكراون ، بۆیە‌ دە‌ستبردن بۆ ھە‌ر ئە‌ندامێكی رێكخراوە‌كە‌مان مایە‌ی قبوڵ نیە‌و ھێڵی سورە ئازاد نە‌كردنی وامان لێدە‌كات زیاتر كە‌یسە‌كە‌ بە‌دونیایی دە‌رە‌وە‌ بە‌سیاسی بكە‌ین".

دەقی راگەیەنراوەکە:

نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە ‌ھە‌ولێر دە‌ست گیرو‌ و بێسە‌ر و شوێن كرا‌

بە‌ناوی سە‌رۆك و ئە‌نجومە‌نی بە‌رێوە‌بردن و تە‌واویی ئە‌ندامان و نوێنە‌رانی رێكخراوی چە‌پك ئیدانە‌ی زیندانی كردنی نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە‌ھە‌ولێر (سە‌یران محە‌مە‌د) دە‌كە‌ین كە‌ بە‌ھۆی چە‌ند پۆستێكە‌وە‌ لە‌فە‌یسبوك كە‌رایی خۆی دە‌ربریوە‌ لە‌بازاری لە‌نگە‌ لە‌گە‌ل دوو مندالە‌كە‌ی بە‌ناوی (ساریا و رۆژاد) دە‌ست گیر و بێسە‌روشوێن دە‌كرێ لە‌ دوا پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ل براكە‌ی ھە‌رئە‌وە‌ندە‌ی ووتوە‌ لە‌ زیندانی ژنان و مندالانم لە‌نزیك فامیلی مۆل تكایە‌ فریام بكە‌ون وا لە‌سە‌رم قورس دە‌كرێ لە‌لایە‌ن دە‌سە‌لات دارانی ھە‌ولێرە‌وە‌ پاشان خوشكی سە‌یران بە‌ناوی (پە‌خشان محمد) پە‌یوە‌ندی بە‌رێكخراوی چە‌پكە‌وە‌ دە‌كا و داوای ھاوكاری دە‌كا بە‌وپێیە‌ی سە‌یران نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك ە‌.

⛔️بۆیە‌ بە‌م كارە‌ قێزە‌ونە‌ نە‌گریسە‌ ئازادی بە‌رتە‌سك و ھاولاتیان گیرۆدە‌ی ناجێگیری گوزە‌ران دە‌بنە‌وە‌ بۆیە‌ داوای لە‌ ئاسایشی ھە‌ولێر و وە‌زارە‌تی ناوخۆ و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌لایە‌تی دە‌كە‌ین دە‌ست بە‌جێ ( سە‌یران )ئازاد بكە‌ن ھیج نە‌بێ لە‌بە‌رخاتری دوو مندالە ‌جاوكە‌شە‌كە‌ی كە‌تاوانیان نیە‌ لە‌گە‌ل دایكیان زیندانی كراون ، بۆیە‌ دە‌ست بردن بۆ ھە‌ر ئە‌ندامێكی رێكخراوە‌كە‌مان مایە‌ی قبوڵ نیە‌و ھێلی سورە ئازاد نە‌كردنی وامان لێدە‌كا زیاتر كە‌یسە‌كە‌ بە‌دونیایی دە‌رە‌وە‌ بە‌سیاسی بكە‌ین.

لە‌م كاتە‌یا سە‌یران بێسە‌روشوێنە‌و ھیج كە‌س زانیاری نادا؟!

سە‌یران محمد تا ئێستا ئە‌ندامی ھیج حیزب و پارتێك نیە‌و بگرە‌ باوكی شە‌ھیدە‌ لە‌پێناو خاك و نیشتیمان و ئازادی ، وە‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببو تازە‌ جاكببویە‌وە‌ و ھێشتا بارگرانی نە‌خۆشیە‌كە‌ی لێنە‌ببۆوە‌ بێسە‌روشوێن كرا .

ئازادی و شایستە‌ی بۆ سە‌یرانی ھاور‌ێمان و مندالە‌كانی

سكرتاریە‌تی
سە‌رۆكی رێكخراوی چە‌پك بۆ گە‌شە‌پێدانی مرۆیی



PM:12:02:25/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌