راگەیەندراوێک لەکەناڵى NRTەوە...
PM:12:06:29/08/2020


دواى زنجیرەیەک فشارى بەرنامە بۆ داڕێژراو، وەک داخستنى ئۆفیسەکانى کەناڵەکەمان لەهەردوو پارێزگاى دهۆک و هەولێر و دەستگیرکردنى پەیامنێرانمان لەشاروشارۆچکە جیاوازەکانى ناوچەى بادینان و هەڕەشەى دەستگیرکردن لەپەیامنێرانى هەولێر کە لەحاڵەتى کارکردنیاندا دەستگیردەکرێن، لە لێدوانێکى جێگەى سەرسوڕماندا (دیندار زێبارى) بەرپرسیى لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە کە گوایە 9ى مانگى ئەیلول کەناڵى NRT لەسەر چەند پرسێک کە ئەو بە پێشێلکارى ناویبردوون دادگایى دەکرێت.
بەڕاى گشتیى ناوخۆیى و دەرەکى رادەگەیەنین کەناڵەکەمان تا ئێستا بێ ئاگایە لەو دادگاییکردنەو هیچ ئاگادارکردنەوەیەکى فەرمیمان لەهیچ دامەزراوەیەکى فەرمیەوە پێنەگەیشتووەو نازانین سکاڵاکار کێیەو کەیسەکە چییە؟ ئێمەش وەک خەڵکى کوردستان بابەتى دادگاییکردنى NRTمان تەنها لەمیدیاکان و لەسەر زارى (دیندار زێبارى)یەوە بیستووە، لەکاتێکدا دەبوو ئەو ئاگادارکردنەوەیە لەڕێگەى دادگاو بە رێوشوێنى ئسوڵى و یاسایى بگەیشتایەتە بەشى یاسایى کەناڵەکەمان.
بەڕێوەبەرایەتى
کەناڵى ئاسمانیى NRT