ئەمڕۆ، دوای ١١ رۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە، ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئازادکرا.
قەیدار حەمدی، پارێزەری ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، ئەحمەد لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە ئازادکراوە و لە ئێستادا تەندروستی باشە و لە ماڵی خۆیەتی.
هاوکات، ئەیهان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی ئەو ١١ رۆژەدا، ئەحمەد زاخۆیی دادگایینەکراوە و رێگە بە سەردانکردنی نەدراوە و ئەمڕۆش، هەر لەلایەن ئاسایشی قەزاکەوە ئازادکراوە.
لە شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە، ئەحمەد زاخۆیی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاخۆ لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکەی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو قەزایەدا، بەبێ بڕیاری دادگا دەستگیرکرا.
-nrttv